فیتنێس و لەشجوانی

حەوت رێگە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت

ئەنجامدانی مەساج و بەتایبەتیش مەساجی پشت

چەند توێژینەوەیەك ئەوەیان سەلماندووە كە چارەسەری سروشتی و ئەنجامدانی چەند رێكارێك رەنگە ببێتە چارەسەر و ئازاری پشت ئێشە نەهێڵێت.

ماڵەپڕی “وێب ئێم دی” لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندێک رێگای خستۆتەڕوو بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت، کە ئەمانەن:

١. وەرزشكردن یەیكێكە لە گرنگترین رێگا چارەكان، بەڵام نابێت وەرزشی قورس بێت و دەتوانیت زیاتر ئەو جۆرە وەرزشانە ئەنجام بدەیت كە تایبەتە بە پشت.

٢. رۆژانە هەوڵبدە بەلایەنی كەمەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەك بەپێ بڕۆیت، چونكە ئەو وەرزشە جگە لەوەی ئاسانە، سوودی زۆر بۆ پشتیشت هەیە.

٣. ئەنجامدانی مەساج و بەتایبەتیش مەساجی پشت پشویەكی باش بە بڕبڕەکان دەدات، گرنگیشە كە مەساجەكە بۆ هەموو جەستەش ئەنجام بدرێت.

٤. سترێچ کردن و درێژکردنی جەستە، زۆر بەسوودە و یارمەتی پشت دەدات و چووستی و هێزی پێدەبەخشێت.

٥. هێشتنەوەی شێوەی جەستە بەڕێکی، یارمەتی کەمردنەوەی فشار دەدات لەسەر بەشی خوارەوەی پشت.

٦. راگرتنی کێشێکی تەندروست، چونکە کێشی زۆر فشاری زۆر دەخاتە سەر بڕبڕەی پشت.

٧. وازهێنان لە جگەرە، توێژینەوەیەک دەریخستووە کە جگەرە کێشان چوارجار کەسەکان تووشی کێشەکانی بڕبڕەی پشت دەکات

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button