خولەکانی تۆپی پێی عێراقیهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
هه‌ولێر زه‌وراى تێپه‌ڕاند
هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ى ٣٥ خاڵ هاته پله‌ى نۆیه‌م

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكى گرنگى له‌سه‌ر حسابى زه‌ورا نووسیه‌وه .
له گه‌ڕى ٢٧ـى خولى نایابى تۆپی پێى یانه نایابه‌كانى عیراق، هه‌ولێر میواندارى زه‌وراى كرد، یانه زه‌رد پۆشه‌كه به گۆڵێكى مه‌روان حسێن كه له خوله‌كى ٣ تۆماریكرد توانى له زه‌ورا بباته‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ى ٣٥ خاڵ هاته پله‌ى نۆیه‌م و زه‌وراش به ٤٦ خاڵ له پله‌ى پێنجه‌م مایه‌وه.
سپۆرت میدیا