هه‌ڵمه‌ت له ئێران دووه‌م بوو
یاریزانێكى وشوساندا، به درێسى یانه‌ى چوارقوڕنه‌وه له پاڵه‌وانێتییه‌كى ئه‌و یارییه له وڵاتى ئێران پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێنا .
لەپاڵاوتنی وشو ساندا کە لە وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو، بە بەشداری یاریزانی ئێران و وڵاتانی دەرەوە کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند ،یاریزانى بەتوانای یانەی وەرزشی چوارقوڕنە “هەڵمەت ئەحمەد” بەسەرپەرشتی و ڕاهێنەرایەتی مامۆستا سەروەر و مامۆستا توانا سوارە بۆڵی توانی چەندین یاری گرنگ و گەورە بباتەوە و پلەی دووەمی پاڵەوانیەتیەکە بەدەست بهێنێت و ببێتە خاوەنی مەدالیای زیو لەسەر ئاستی جیهان.
ئەم دەستکەوتەی هەڵمەت ئەحمەد بۆ یانەی وەرزشی چوارقوڕنە گرنگی و گەورەیی خۆی هەیە لەسەر ئاستی جیهان .
ئه‌و یاریزانه پێشتر له پاڵه‌وانێتییه‌كانى ناوه‌ندى وه‌رزشى كوردستان به‌شدار بووه‌و هه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌ش هه‌نگاوى چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ى كارئاسان كردووه بۆ به‌شداریكردن له‌و پاڵه‌وانێتییه.
سپۆرت میدیا