باكۆ عومه‌ر؛ له‌سه‌ر ته‌ختى نه‌خۆشحانه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نازناوى كوردستان
ده‌چێته وڵاتى ئێران و نه‌شته‌گه‌رى ئه‌ژنۆى ئه‌نجامده‌دات
یه‌كێكه له یاریزانه لاوه‌كانى تۆپى پێى كوردستان ، به‌ڵام ماوه‌یه‌كى زۆره له یاریگاكانه‌وه وه‌ك یه‌كێك له یاریزانه دیاره‌كان ناوى ده‌دره‌وشێته‌وه ، چونكه هه‌ر له ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه خولیاى یاریكردن و وه‌رزشى هه‌بووه‌و راسته‌وخۆش له یانه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وت ، ئه‌ویش باكۆ عومه‌رى یاریزانى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سیروانى نوێییه .
باكۆ كێیه ؟
باكۆ عومه‌ر له ساڵى 1997 له دایكبووه‌و ماوه‌ى 10 ساڵ یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بووه‌و وه‌رزى ئه‌مساڵیش رووى له یانه‌ى سیروانى نوێ كرد‌و له‌گه‌ڵ درێس پرته‌قاڵیه‌كان بوونه پاڵه‌وانى كوردستان له مێژوودا .
چیرۆكى پێكان له‌گه‌ڵ باكۆ
باكۆ ئه‌و ده‌مه‌ى یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بوو ، تووشى پێكانێكى قورس هات ، پاش چه‌ندین سه‌ردانیكردنى پزیشك و پسپۆرى بوارى پێكانى وه‌رزشى بریاردرا نه‌شته‌گه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى له ولأتى ئێران بۆ بكرێت، بۆیه باكۆ زوو به زوو بڕیاره‌كه ده‌دات ده‌چێته وڵاتى ئێران و نه‌شته‌گه‌رى ئه‌ژنۆى ئه‌نجامده‌دات .
گه‌ڕانه‌وه بۆ یاریگا
له‌سه‌ر ته‌ختى نه‌خۆشخانه‌و پاش نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌شى باكۆ هه‌ر له خه‌مى گه‌ڕانه‌وه بۆ یاریگا ده‌بێت ، پاش ئه‌وه‌ى پشوو ده‌دات و دواتر دۆخى به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات ئه‌و یاریزانه ئۆكه‌ى پزیشكان وه‌رده‌گرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگاكان و درێسى یانه‌ى سیروانى نوێ ده‌پۆشێت .
له‌سه‌ر سیروان و نازناوى خولى نایاب باكۆ قسه‌ى هه‌یه
باكۆ كه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى بوونه پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان ده‌لێت ، سوپاس بۆ خوای گەورە بۆ ھەموو ئەو شتانەی پێیبەخشیوم و پێی نەبه‌خشیوم پپاش توشبوونم بە پێکان و یەکەم ساڵ یاریکردنەوەم ھاوکات بۆ یانەی سیروانی نوێ توانیم بە ھاوکاری ھاورێیانم نازناوی پلەی یەکەمی خولی کوردستان بۆ ساڵی 2021_2022 بەدەست بێنم سوپاس بۆ راھێنەر و دەستەی كارگێڕى یانەکە و ھەموو ھاورێیانم ئەوەی رۆژێک پشتگیری کردبیتم ئەگەر بە قسەیەکیش بێت ، پیرۆزبایم هه‌یه لە ھەموو ھاندەران و یاریزانانی سیروانی نوێ.
گۆڵه‌كه‌ى هندرێنى گرنگترین و مێژووى بووه به‌لایه‌وه
باكۆ عومه‌ر ده‌لێت ، گرنگترین گۆڵێكم له وه‌رزى ئه‌مساڵ ئه‌و گۆڵه بوو كه له‌سه‌ر تۆڕى هندرێنم تۆماركرد‌و توانیمان به‌و گۆڵه پێشه‌نگى له یانه‌كه‌ى شارى هه‌ولێر وه‌ربگرینه‌وه‌و رێگه‌ى به‌ره‌و نازناوه‌كه له‌وێوه بگرین .
ئاماده‌كردن- هه‌رێز جه‌مال