پاڵه‌وانێتى ئاسیا بۆ تیروكه‌وان له سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
لیژنەی هونەری یەکێتی تیروکەوانی وڵاتانی ئاسیا گه‌یشتنه شاری سلێمانی
بڕیارە لە شاری سلیمانی پالەوانێتی تیروکەوانی وڵاتانى ئاسیا لەرۆژی (6-5-2022) بەرێوە بچێت و ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت وشانزه وڵاتى كیشوه‌ره‌كه‌ش به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن .
ئامادەکاریەکان بۆ سه‌ركه‌وتنى پاڵەوانێتییه‌كه‌ش كه ركابه‌رییه‌كانى له سه‌ر یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت چڕتركراوه‌ته‌وه‌و ته‌واوى لیژنه ئاماده‌كارییه‌كان كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
له چه‌ند كاتژمێرى رابردووش لیژنەی هونەری یەکێتی تیروکەوانی وڵاتانی ئاسیا گه‌یشتنه شاری سلێمانی و راسته‌وخۆش یاریگای سلێمانی و ئامادەکارییه‌كانیان بۆ پاڵەوانێتییه‌كه پشكینى .
یه‌كه‌مجاره پاڵه‌وانێتى ئاسیا له‌سه‌ر خاكى وڵاتێكى عه‌ره‌ب ئه‌نجامده‌درێت و راسته‌وخۆش ئه‌نجامه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌سه‌ر پێگه‌ى یه‌كێتیی تیروكه‌وانى ئاسیا‌و جیهان رۆژانه بڵاوده‌كرێته‌وه .
سپۆرت میدیا