هاوپۆلنه‌كراوهەمەڕەنگهەواڵی جیهانیوەرزشەکانی تریاریەکانی تر

براوه‌ى خەڵاته‌كانى AIPS ئاشكرا ده‌كرێت

به‌شداری و كاره‌كانیان له‌ هه‌ر یه‌ك له‌و 9 توێژه‌دا هه‌ڵبژێردراوه‌

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ وڵاتى قەتەر میوانداری چوارەمین خولی خەڵاتەکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەوانی وەرزشی دەکات و بڕیارە مەراسیمەکە لە یاریگای نێودەوڵەتی خەلیفە بەڕێوەبچێت.

لە مەراسیمەکەدا رۆژنامەنووسانی وەرزشی بە نوێنەرایەتی رێکخراو و دەزگا میدیاییەکان لە سەرانسەری جیهان بەشداری دەکەن.

خەڵاتی میدیای وەرزشی کە بە یەکێک لە گەورەترین خەڵاتەکانی ڕۆژنامەوانی جیهانی دادەنرێت، بەرزترین خەڵاتی نێودەوڵەتییە لە میدیای وەرزشیدا.

خەڵاتەکان کە لە ئێستادا لە چاپی چوارەمیدایە، لە سەرانسەری هەموو پلاتفۆرمی میدیادا، لە وێنەگرتنەوە تا ڤیدیۆ، لە چاپەوە تا دیجیتاڵ و لە پۆدکاستەوە تا بلۆگی وەرزشی، 80 رۆژنامه‌نوس له‌ وڵاتانی جیاواز له‌ نێو ئاماده‌بووان ئاماده‌ ده‌بن، كه‌ به‌شداری و كاره‌كانیان له‌ هه‌ر یه‌ك له‌و 9 توێژه‌دا هه‌ڵبژێردراوه‌.

جیانی مێرلۆ سەرۆکی AIPS ستایشی ئەو ڕۆڵەی کرد کە لیژنەی ڕۆژنامەوانی وەرزشی قەتەر گێڕاوە لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵانەی خەڵاتی AIPS، ئاماژەی بە گرنگی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو لایەن کرد لە خزمەتکردنی میدیای وەرزشی لە سەرانسەری جیهان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵ و یەکپارچەیی پیشەیی.

لە بەیاننامەیەکدا مێرلۆ جەختی لەوە کردەوە کە دۆحە پایتەختی وەرزشی جیهان شوێنێکی ئایدیاڵە بۆ بەڕێوەچوونی ئاهەنگی خەڵاتەکان، بە تایبەت کە لە کۆتایی ئەمساڵدا پایتەختی قەتەر میوانداری مۆندیالی فیفا دەکات.

یەکەم چاپی مەراسیمی خەڵاتکردنەکە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری لۆزان بەڕێوەچوو، چاپی دووەم لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠ لە بوداپێست بوو، چاپی سێیەم لە نمایشێکی ڕاستەوخۆی ئۆنلاین لە قەڵای ڤیگێڤانۆ لە ئیتاڵیا لە مانگی ئازاری ٢٠٢١ بەڕێوەچوو.

کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەوانی وەرزشی (AIPS) کە لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی و هەموو فیدراسیۆنە سەرەکییەکانەوە دانپێدانراوە، دەزگایەکی پیشەیی نوێنەرایەتی میدیای وەرزشی نێودەوڵەتی دەکات، زیاتر لە ٩٥٠٠ ئەندامی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.

سپۆرت میدیا – AIPS

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button