لەپاڵەوانێتی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا بۆ گۆڕەپان و مەیدانی لاوان کە رکابەرییەکانی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوەدەچێت ، یاریزانە کوردەکانی هەڵبژاردەی عێراق سێ میدالیای زیویان دەستەبەر کرد .
دییە نزار لە یاری یەکباز توانی پلەی دووەم دەستبەر بکات و هۆنیا رەفعەت لە چوارسەد مەدالیای زیوی چنییەوە.
دێرین بەختیاریش لە راکردنی ١٠٠ مەتر بەربەست ، توانی پلەی دووەم بنووسێتەوە.
رکابەرێتی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا بە بەشداری ١٠ وڵاتەو تاوەکو سبەی چوارشەممە درێژە دەکێشێت.
سپۆرت میدیا