خولەکانی تۆپی پێهاوپۆلنهكراوهەواڵهەواڵی نێوخۆییوەرزشەکانی تر
تیروپشکى مۆندیالى شارەکانى کوردستان ڕاکێشرا
دەبەخشرێتە هەڵبژاردەى پلەى سێیەم
تیروپشکى قۆناغى کۆمەڵەکانى مۆندیالى شارەکانى کوردستان ڕاکێشرا و مۆندیالەکەش کۆتایى ئەم مانگە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ لە شارى سلێمانى بە بەشدارى 32 هەڵبژاردەى شارەکانى کوردستان تیروپشکى مۆندیالى کوردستان بە ئامادەبوونى نوێنەرى هەڵبژاردە بەشداربووەکان و وەرزشکاران و ڕۆژنامەنوسان ڕاکێشرا.
ئەو هەڵبژاردەیەى دەبێتە پاڵەوانى مۆندیالى کوردستان بە 10 هەزار دۆلار و میدالیاى زێڕ خەڵات دەکرێت و هەڵبژاردەی پلەى دووەمیش پێنج هەزار دۆلار و میدالیاى زیو وەردەگرێت، بڕى دوو هەزار و پێنجسەد دۆلاریش دەبەخشرێتە هەڵبژاردەى پلەى سێیەم.
سەرجەم یارییەکانى مۆندیالى کوردستان له رێگهى سۆشیال میدیاو پهخشى تهلهڤزیۆنى nrt sport دەگوازرێنەوە و یارى کۆتاییش بە 12 کامێراى تایبەت و بە بوونى ڤار لە یاریگادا پەخشدەکرێت.
فۆتۆ: کارزان ڕەشید