تۆپی باسکەتۆپی باڵەتۆپی دەستتۆپی سەرمێزڕاپۆرتگۆڕەپان و مەیدانهاوپۆلنه‌كراوهەمەڕەنگوەرزشەکانی تریاریەکانی تر

یارییه‌كانى وڵاتانى کۆمۆنوێڵس ده‌ستپێده‌كات

١٤٠ هەزار کیلۆمەترى بڕیوه‌

بریاره‌ بۆ ماوه‌ى ١٠ رۆژ له‌ شارى بیرمنگهام له‌ وڵاتى به‌ریتانیا ، یارییه‌كانى وڵاتانى کۆمۆنوێڵس ده‌ستپێبكات و چه‌ندین ركابه‌رى به‌هێزیش له‌ نێو وڵاته‌ به‌شداره‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت .

یارییەکانی کۆمۆنوێڵس بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کە بە ره‌سمى بە یارییەکانی بیست و دووەمی کۆمۆنوێڵس ناسراوە ، پێشبڕکێیەکی فرە وەرزشی نێودەوڵەتییە بۆ ئەندامانی کۆمۆنوێڵس کە بڕیارە لە ٢٨ی تەمموز تا ٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە شاری بیرمینگهامی ئینگلتەرا بەڕێوەبچێت ساڵانێک پاش یارییەکانی کۆمۆنوێڵسی مانچستەر ٢٠٠٢ و لە یادی دە ساڵەی لەندەن ٢٠١٢.

بیرمینگهام لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ وەک میوانداری ڕاگەیەندرا، هاوكات حەوتەمین چاپه‌ لە بەریتانیا دوای لەندەن و مانچستەر، کاردیف ١٩٥٨، ئەدینبۆرگ ١٩٧٠ و ١٩٨٦، گلاسکۆ ٢٠١٤

مه‌شخه‌ڵى یارییه‌كانى کۆمۆنوێڵس سەردانی هەر ٧٢وڵاته‌ به‌شداره‌كه‌ى کۆمۆنوێڵسى كرد، کە ١٤٠ هەزار کیلۆمەترى بڕیوه‌و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەستی پێکرد و گەشتەکەی ٢٩٤ ڕۆژە لە مەراسیمی کردنەوەی یارییەکانی بیرمینگهام ٢٠٢٢ی کۆمۆنوێڵس لە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت.

 

یارییه‌كانى بیرمینگهام ٢٠٢٢ لە ١٥ شوێن بەڕێوەدەچێت کە لە سەرانسەری ناوچەی وێست میدلەندز بڵاوبوونەتەوە، حەوت شوێن لەوانە یاریگای وەرزشی و ڕێڕەوی ماراسۆن، دەکەونە شاری بیرمینگهام، کۆمەڵگەی سەنتەری پێشانگای نیشتمانی کە دەکەوێتە پەراوێزی شارەکە لە شاری سۆلیهۆڵی دراوسێ، میوانداری یارییەکان دەکات چ لە هۆڵەکانی پێشانگاکانی وچ لە گۆڕەپانی NEC.

شەش میوانداری ناوچەیی دیکە بریتین لە کۆڤێنتری، کانۆک چەیز، ڕۆیاڵ لیمینگتۆن سپا، ساندوێڵ، وارویک و وۆڵڤەرهامپتۆن.، لی ڤالی ڤێلۆپارک لە ستراتفۆرد، ڕۆژهەڵاتی لەندەن، میوانداری پاسکیلسواری ڕێڕەو دەکات.

بڕیارە مەراسیمی کردنەوەی یاریگاکە لە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٢ لە یاریگای ئەلێکساندەر بەڕێوەبچێت، کە هەر ٧٢ وڵاتەکە لەناو کۆمۆنوێڵسدان به‌شدارن باربادۆس یەکەم بەشداریکردنیان دەبێت لە دوای بوون بە کۆمار لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.

بڕیارە ڕێوڕەسمی یارییه‌كانیش لە ٨ی ئابی ٢٠٢٢ بەڕێوە بچێت و هەر ٧٢ وڵاتەکە بگەڕێنەوە یاریگای ئەلێکساندەر، ئاڵای فیدراسیۆنی یارییەکانی کۆمۆنوێڵس ڕادەستی نوێنەرانی ڤیکتۆریاى ئۆستورالیا دەکرێت کە میوانداری یارییەکانی کۆمۆنوێڵسی ٢٠٢٦ دەکات.

هه‌رێز جه‌مال

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button