ڕاپۆرتهاوپۆلنه‌كراو

عوده‌ى و عه‌مووبابا باسى چى ده‌كه‌ن ؟

وێنە ویادگاری…..عودەی….عەموو..

.عەموبابا..یاریزان وراهێنەری ناسراوی عیراقە..چ وەک یاریزان یان وەک راهێنەر خزمەتی دیاروزۆری کردوە.بەڵام جەماوەری وەرزشی عەمویان وەک راهێنەر لەیادە..چونکە زۆربەی سەرکەوتنەکانی هەڵبژاردەی عیراق .لەسەر دەستی ئەو بووە.لەوانە.3جار پاڵەوانێتی جامی کەنداو…جامی عەرەب…میدالیایی زێرینی یاریەکانی ئاسیا ..سەرکەوتن بۆ ئۆلومپیادی ..لوس ئەنجلوس…سیئوڵ…لەگەڵ یانەکانی ..تەلەبە وزەورا..پاڵەوانی خوولی عیراق بووە…لەگەڵ یانەی ڕەشید بووتە پاڵەوانی یانەکانی عەرەب…بە ڕاهێنەری فریاكەوتن..ناسراوە…چونکە هەر کاتێک هەڵبژاردە ئەنجامی باش نەبووە…ئەم بانگ کراوە….بەداخەوە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی دهۆک بەبێکەسی سەری نایەوە…

.عودەی سەدام حوسین….
کوڕه گەورەی سەرۆکی عیراقی پێشو سەدام حوسینە…سەرەتا لەرێگای دامەزراندنی یانەی ڕەشیدەوە هاتووتە ناو کایەیی وەرزشی عیراقەوە…باشان دەبێتە .سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ وپاشان سەرۆکی لیژنەی ئۆلومپی .لەبەر دڵی ئەم هەموو دەسەڵاتەکانی وەزارەتی وەرزش ولاوان دەخرێتە سەر لیژنەی ئۆلومپی…بەتووند وتیژی وسزادانی یاریزانەکان ناسراوە..وەک زیندان وجەلد وسەرتاشین وکارکردنی قورس .لەگەڵ ئەمەیشدا لەکاتی سەرکەوتنەکان..خەڵاتی کران بەهای پێشکەش کردون..وەک خانوو وسەیارە وپارەو دەمانچە..

.پەیوەندی عودەی وعەموبابا
بەبێ شایەتحاڵەکانی ئەو زەمانە..پەیوەندی نێوانیان ..زۆر خراپ بووە .بەتایبەتی دوای گەڕانەویان لە سیئوڵ وئەنجامە خراپەکانی عیراق.لە فرۆکەخانە پیاوەکانی عودەی هێرش دەکەنە سەر خۆی وکوڕەکەی سامی ولەئەنجامدا سامی تووشی نەخۆشی دەبێت….هەروەها عەمو یەکەم کەس بووە..قسەی لەقسەو فەرمانی عودەی کردوە…تەنانەت جارێک عودەی پێی دەڵێت.واڵلەی لەترسی باوکم نەبێت زمانت دەبڕم.هەروەها هەموو خەڵکی بەغدا باش لەبیریانە .کاتێک عەموبابا ڕەتی کردەوە بڕواتە سەرەوە میدالیای دووەم وەرگرێت لەعودەی.لەکۆتا یاری نێوان جەویە و زەورا کەعەموبابا ڕاهێنەری بوو.ئەویش وەک ناڕەزای دژی ئەو غەدرەی لەیانەکەی کرا.

رۆژنامه‌نووس ؛ كامه‌ران یار وه‌یس ئاماده‌یكردووه‌

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button