هاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر
فایزه جه‌لال ده‌ستكێشى ئاڵتونى برده‌وه
فایزه جه‌لال گۆڵپارێزێكى ناسراوه‌و له یارى فۆتساڵیش گۆڵپارێزى یانه‌ى ئافره‌تانى دهۆكه .
به‌هۆى ئاستبه‌رزى و پارێزگارى له گۆڵه‌كه‌ى ، گۆڵپارێزێكى كورد به باشترین گۆڵپارێزى دووه‌م پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى رۆژئاواى ئاسیا بۆ تۆپى پێى ژنان ده‌ستنیشانكرا .
ئه‌مرۆ له كۆتا رۆژى پاڵه‌وانێتیی یانه‌كانى رۆژئاواى ئاسیا بۆ تۆپى پێ كه له وڵاتى ئه‌رده‌ن به‌رێوه‌چوو ، لیژنه‌ى هونه‌رى پاڵه‌وانێتییه‌كه گۆڵپارێزى كوردى یانه‌ى نه‌فتى شیمال ، فایزه جه‌لالى به باشترین گۆڵپارێزى خوله‌كه ده‌ستنیشانكرد .
ئه‌و گۆڵپارێزه كه تیپه‌كه‌ى مه‌دالیاى برۆنزى برده‌وه له پاڵه‌وانێتییه‌كه چوار یارى ئه‌نجامداو ته‌نیا یەک گۆڵ له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌ى تۆماركرا .
فایزه جه‌لال گۆڵپارێزێكى ناسراوه‌و له یارى فۆتساڵیش گۆڵپارێزى یانه‌ى ئافره‌تانى دهۆكه .
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت