خولەکانی تۆپی پێی عێراقیهاوپۆلنه‌كراوهەواڵ
واده‌ى ده‌ستپێكى خولى پله‌یه‌كى عێراق ده‌ستنیشانكرا

یه‌كێتیی ناوه‌ندی تۆپی پێی عیراق به‌ره‌سمی بڵاویكرده‌وه كه 24 یانه‌ی عێراق به‌شداریی له خولی پله یه‌كی عیراق بۆ وه‌رزی 2022-2023 ده‌كه‌ن.
له‌نێو ئه‌و یانانه‌دا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هه‌یه هاوشانى ئه‌ویش كوفه، رومادی، عه‌فه‌ك، سه‌ناعاتی كاره‌بایی، دیالا، میسان، دیفاع مه‌ده‌نی، به‌حری، سڵێخ، مه‌سافی باشوور، سه‌ماوه، مرور، جنسیه، ئه‌لحوسێن، شه‌رگات، مینا، سامه‌ڕا، ئیتیساڵات، حه‌ویجه، مه‌سافی، جۆلان و ئه‌مانه‌ى به‌غداد).
یانه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر دوو گروپی 12 تیپیدا دابه‌شده‌كرێن و به‌پێی به‌رنامه‌ی دانراویش بۆ ئه‌م خوله بڕیار وایه رۆژی 20/10/2022 كاروانی یارییه‌كانی ئه‌م خوله بكه‌وێته ڕێ و رۆژی 1/5/2023 كۆتایی بێت.
سپۆرت میدیا-دێسكى عێراق