ڕاپۆرتهاوپۆلنه‌كراو

سالار عه‌بدولجه‌بار ؛ كوڕه‌ كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق

به‌ بێده‌نگى و له‌ ته‌مه‌نێكى كه‌م بووه‌ ناوێكى دره‌وشاوه‌و له‌ ماوه‌ى یاریكردنیشى چه‌ندین نازناوى بۆ خۆى نووسیه‌وه‌ .

سالار عه‌بدولجه‌بار عه‌لى ، كوڕه‌ كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى پێشووى عێراق ، ئه‌و له‌ ساڵى 1988 له‌ دایكبووه‌و ئێستاش له‌ شارى كه‌ركووك ژژیان به‌سه‌ر ده‌بات .

به‌هۆى ئاستبه‌رزى سالار عه‌بدولجه‌بار ساڵى 2005 بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتوانى عێراق كراو به‌شدارى له‌ پاڵاوتنه‌كانى جامى ئاسیاى كرد .

دواتر له‌ ساڵى 2007 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى قوتابخانه‌كانى عێراق به‌شدارى پاڵه‌وانێتیی قوتابخانه‌كانى عه‌ره‌بى له‌ وڵاتى یه‌مه‌ن كردو له‌وێش بووه‌ باشترین یاریزانى خوله‌كه‌ .

سالار ئاسته‌به‌رزییه‌كه‌ى وایلێكرد له‌ ساڵى 2008 به‌شدارى به‌هێزترین پاڵه‌وانێتیى دۆستانه‌ بكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق له‌ پاڵه‌وانێتى مه‌ردیكا له‌ وڵاتى مالیزیا كه‌ هه‌ڵبژارده‌ به‌هێزه‌كانى وه‌ك ئه‌رجه‌نتین به‌ رابه‌رێتى دیماریاو نه‌یجیریاو ئیرله‌نده‌ به‌شدریان كرد ، هه‌ر له‌و ساڵه‌ش سالار له‌ پاڵه‌وانێتى ئاسیاى لاوان له‌ سعودیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بوو .

سالار له‌گه‌ڵ یانه‌ى دهۆك خاوه‌نى نازناوى خولى عێراقه‌و هه‌ر له‌و خوله‌ یارى بۆ یانه‌كانى زه‌وراو نه‌جه‌ف و زاخۆو كه‌ركوك و قوه‌جه‌ویه‌و ئه‌مانه‌ى به‌غدادو دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ زه‌ورا گۆڵكار بووه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌ى ته‌له‌به‌ش به‌شدارى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى عه‌ره‌بى كردووه‌ .

سپۆرت میدیا – دیدارى تایبه‌ت

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button