هەواڵهەواڵی نێوخۆیی
شاڵاو کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لەیانەی وەرزشی برایەتی دەکات
برای بەڕێزم: د. دارا رەشید- سەرۆکی یانەی برایەتی
بەڕێزان: ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی برایەتی
بەڕێزان: ڕاهێنەرو یاریزانانی تیپی تۆپی پێ
بەبۆنەی سەرکەوتنتان لەیاری کۆتایی و بەدەستهێنانی جامی سوپەری کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەو سەرجەم هاندەرانی یانەی برایەتی دەکەم و هیواخوازم هەمیشە لە لووتکەی سەرکەوتن بتانبینم.
بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەری کوردستان دەستکەوتێکی تری یانەی برایەتیە خستتانە سەر کاروانی پڕ سەرکەوتن و مێژووی پڕ شانازی یانەکە، بەئومێدم بەردەوام بن و وەک هەمیشەش پاڵپشت و پشتیوانتانین بەئامانجی پێشخستن و برەودانی زیاتر بە کاروانی وەرزشی لە کوردستان.
شاڵاو کۆسرەت رەسول