فیتنێس و لەشجوانیهەواڵی نێوخۆییهونەرەبەرگرییەکانیاریەکانی تر

ئه‌یوب له‌ پاڵه‌وانێتى جیهان به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌ستیپێكرد

ته‌نیا ٣ یارى پێویسته‌

لە دووەم رۆژی پاڵەوانێتی مواتای جیهان کە لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەدەچێت، ئەیوب حسەینی یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عیراق لە کێشی ٥٧ کیلۆگرام لە رکابەرە لیبیەکەی بردەوەو یەکەم یاری کێشەکەی تێپەڕاند .

سیروان مینه‌ ، ئه‌ندامى یه‌كێتیی مواتاى عێراق و سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، ئه‌یوب ئه‌مرۆ یه‌كه‌م یارى ئه‌نجامدا له‌ كێشى خۆى و توانى به‌ ئاستبه‌رزى و لێزانى له‌ یاریزانێكى لیبیا بباته‌وه‌ .

ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌ وتیشى ، ئه‌یوبى كورد ته‌نیا ٣ یارى پێویسته‌ تاوه‌كو بگاته‌ قۆناغى ركابه‌رى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مه‌دالیاى جیهانى .

سپۆرت میدیا – ئه‌بوزه‌بى

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button