ئه‌زموونی یاریزانه كورده‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى نيشتيمانى عیراق

هه‌رێز جه‌مال
بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوودا ژماره‌یه‌كى زۆر له یاریزانانى كورد له ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى تۆپى پێى عیراق یاریده‌كه‌ن و به‌شى زۆریان له‌به‌ركردنى درێسى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌چێته مێژووى كاروانى وه‌رزشیان.
له رۆژانى رابردوو به به‌شدارى چوار هه‌ڵبژارده ئه‌وانیش ( شانشینى عومان،ئه‌رده‌ن،سوریا،عیراق)له عه‌مانى پایته‌ختى ئه‌رده‌ن پاڵه‌وانێتى دۆستانه‌ى چوارینه به‌رێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ى عیراق به ئه‌نجامدانى دوو یارى توانى پله‌ى سێیه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات.
هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عیراق له ئێستادا له لایه‌ن راهێنه‌رى ناسراو، رازى شنه‌یشل مه‌شق و راهێنانیان پێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ش 7 یاریزانى كوردى بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى كرد كه ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له‌مێژوودا ئه‌و رێژه یاریزانه كورده له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى جێگه‌یان بكرێته‌وه.
یاریزانه كورده‌كانیش كه به‌شداریان له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد به‌م شێوه‌یه بوو
دلۆڤان مه‌هدى
دلۆڤان دانیشتووى شارى دهۆكه‌و ماوه‌ى دوو وه‌رزه گۆڵپارێزى یانه‌ى ته‌ڵه‌به‌ى شارى به‌غداده‌و ئه‌وه جارى یه‌كه‌م نییه وه‌ك گۆڵپارێزێك بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عیراق بكرێت.
مێرخاس دۆسكى
مێرخاس دۆسكى، پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیی عیراق كردووه‌و ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى بكرێت، یاریزانه كورده‌كه یه‌كه‌م یاریزانه له خولى كۆنفرانس لیگ یاریبكات به‌و پێیه‌ى مێرخاس بۆ یانه‌ى سلۆڤاكۆى چیكى یاریده‌كات .
رێوان ئه‌مین
رێوان له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو یه‌كێك بووه له‌و یاریزانه كوردانه‌ى كه ناوێكى دره‌وشاوه‌ى كورده‌كان له ئه‌وروپا، یاریزانى یانه‌ى دالكوردى سویدیه‌و بۆ یه‌كه‌مجاریش بۆ خولى دۆستانه‌ى ئه‌رده‌ن بانگهێشتكرا.
ئاسۆ رۆسته‌م
دووه‌م گۆڵكارى وه‌رزى رابردووى خولى یانه‌كانى عیراق بوو، له نه‌ورۆزه‌وه رووى له یانه‌ى سالمیه‌ى كوه‌یتى كرد‌و خوله دۆستانه‌كه‌ى ئه‌رده‌نیش بووه مێژوویه‌كى گه‌وره بۆ ئاسۆ كه وه‌ك یاریزانێكى كورد بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق كرا، به‌ڵام له دوو یارییه‌كه‌ى شانشینى عومان و سوریا سه‌ربارى یاریكردنى نه‌یتوانى گۆڵ تۆماربكات .
هیران ئه‌حمه‌د
هیران پێشتر یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیی بوو به‌ڵام رازى شنه‌یشل وه‌ك یاریزانێكى دیارى كورد توانى بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى بكات و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و یاریزانه كورده‌ى یانه‌ى سونى سویسرى پرۆژه‌یه‌كى درێژ خایه‌نى سه‌ركه‌وتوو بێت له هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى .
شێركۆ كه‌ریم
یاریزانه كورده‌كه‌ى كوه‌یتى كوه‌یتى یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عیراقه به‌ڵام له پاڵه‌وانێتیی دۆستانه‌ى ئه‌رده‌ن كه‌مترین چانسى یاریكردنى پێدرا .
عه‌باس محه‌مه‌د
ناوێكى نوێى تر بوو له ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عیراق، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه كورده‌ى یانه‌ى دالكوردى سویدى بۆ یه‌كه‌مجار درێسى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى پۆشى .