تۆپی دەستهەواڵی نێوخۆیی

سلێمانی بە ئەنجامێکی گەورە لە کەرکوکی بردەوە

تیمی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سلێمانی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردو لە یانەی کەرکوکی بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی دووەمی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستاندا یانەی سلێمانی میوانداری یانەی کەرکوکی کردو تایمی یەکەمی بەئەنجامی (۲۱ـ۸)گۆڵ لێبردەوە.

یاریزانانی یانەی دایک لە تایمی دووەمیشدا لە رکابەرەکەیان باشتر بوون و ئەو تایمەشیان (۱٥ـ۱۲) گۆڵ بەسودی خۆیان کۆتایی پێهێناو لەکۆتاییشدا (۳٦ـ۲٠) یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

یانەی سلێمانی یاریی پێشتریش سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمارکردبوو شکستی دوچاری یانەی کۆیە کردبوو، لە ئێستاشدا پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

بێوەی ئەحمەد

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button