تۆپی دەستهەواڵی نێوخۆیی

پاڵه‌وان ده‌رده‌كه‌وێت

دوا گەڕی یارییەکانی ئەم وەرزە لە خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان بەرێوەدەچێت و براوەی یاری نێوان هەولێر و سلێمانیش دەبێتە پاڵەوان.

لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی دەستی کوردستان، گەڕی پێنجەمی خولی نایابی تۆپی دەست و کۆتا گەڕ لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە بەرێوەدەچێت.

لەگەڕی ئاماژە پێدراودا، كاتژمێر 2:30 ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی18 ی11 ی2022، یانەی کۆیە لەهۆڵەکەیدا میوانداری یانەی سۆران ده‌كات، له‌هه‌مان ڕۆژ و كاتی ئاماژه‌ پێدراودا لە هۆڵی فرەنسۆ هەریری یانه‌ی ئاڵا میوانداری یانه‌ی کەرکوک ده‌كات.

رۆژی شەممەش 19 ی 11ی2022، کاتژمێر 4 ی ئێوارە لەهۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەلاحەددین هەردوو یانەی هەولێر و سلێمانی رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، هەردوو یانە بەهۆی براوەبوونیان لەچوار یاری پێشوویان هەریەکەیان خاوەن هەشت خاڵن، بۆیەش براوەی ئەم یارییەش دەبێتە پالەوانی وەرزی 2022ی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستان.

یانەی سۆرانیش خاوەن 4 خاڵە و کۆیەش 2 خاڵ و ئاڵاش بەهۆی شکستی لەتەواوی یارییەکانی پێشووی خاوەن هیچ خاڵێک نییه.

بەرێوەچوونی کاروچاڵاکییەکانی یەکێتییە ناوەندییه وەرزشییەکان، بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و پشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button