خولەکانی تۆپی پێی نێوخۆییهاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
چوارقوڕنه‌و چه‌مچه‌ماڵ راهێنه‌ره‌كانیان جیابوونه‌وه

له خولى نایابى كوردستان ، دوو راهێنه‌ر به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ده‌سته‌به‌ردارى پۆسته‌كانیان بوون و یانه‌كانیش بۆ شوێنگره‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێن .
پاش شكسته‌كه‌ى یارى رابردوویان به‌رامبه‌ر سیروانى نوێ، یونس سلێمان راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش كرد‌و راسته‌وخۆش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام تا ئه‌م ساته شوێنگره‌وه‌ى ده‌ستنیشان نه‌كراوه .
شه‌وى رابردووش دارا محه‌مه‌دى راهێنه‌رى چوارقوڕنه ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بوو، بڕیاره له رۆژانى داهاتووش یانه‌كه‌ى ده‌ڤه‌رى راپه‌رین شوێنگره‌وه‌ى ده‌ستنیشان بكات .
په‌یامنێرانى سپۆرت میدیا