هاوپۆلنه‌كراو
كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى جیهان بڵاوكرایه‌وه

بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهان، به‌رده‌وامه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوله جیاوازه‌كانى وه‌رزش .
له نوێترین پێشهات ، یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى جیهان بریاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دوو پاڵه‌وانێتیى ئه‌وانیش پاڵه‌وانێتى جیهان كه بریاربوو ساڵى داهاتوو له ئۆریگنى ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌بچێت بۆ ساڵى 2022.
ئه‌مرۆش یه‌كێتییه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكى ره‌سمى ئاشكرایكردووه پاڵه‌وانێتی جیهان له مانگى 7ـى ساڵى 2022 له رۆژانى15-24 به‌رێوه‌بچێت .
هه‌روه‌ها یه‌كێتییه‌كه بریاریدا به دواخستنى پاڵه‌وانێتى تازه‌پێگه‌یشتوانى جیهان كه بریاربوو هاوینى ئه‌مساڵ له نه‌یرۆبى پایته‌ختى كینیا به‌رێوه‌بچێت بۆ كاتێكى نادیار .
پێشتریش یه‌كێتییه‌كه شه‌ش گه‌ڕى پاڵه‌وانێتى دینامۆدى بۆ كاتێكى نادیار به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه راگرت .
وه‌رزش -IAAF