فیتنێس و لەشجوانی

له‌ چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ بۆ بردنه‌وه‌ى مه‌دالیاى له‌شجوانى جیهان

زانا فەریق عەزیز، یه‌كێكه‌ له‌ ناوه‌ دیاره‌كانى یارى له‌شجوانى كوردستان و عێراق و له‌ ته‌مه‌نێكى كه‌م تواناى ببێته‌ یه‌كێك له‌ جوانترین له‌شجوانه‌كانى كوردستان و عێراق و هه‌ر ئه‌وه‌ش واى كرد ئه‌و پاڵه‌وانه‌ بگاته‌ پاڵه‌وانێتى جیهان و ناوى به‌ مه‌دالیا له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ بنووسرێته‌وه‌ .

زانا له‌ ساڵى 1985 له‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ دایكبووه‌و هه‌ر له‌ مندالیه‌وه‌ خولیاى وه‌رزشكردن بووه‌ ئه‌و سه‌ره‌تا به‌ وه‌رزشى شۆتۆكان ده‌ستیپێكردووه‌ ، لە تەمەنی 16 ساڵی دەستیكردووه‌ به‌ یارى له‌شجوانى و ئێستا بەردەوامه‌ لە وەرزشەکەدا وەک ڕاهێنەر و پاڵەوانێک

نازناوه‌كانى زانا فه‌ریق به‌م شێوه‌یه‌یه‌

– پاڵەوانێتی شاری سلێمانی کێشی(60kg) پلەی دووەم سالی 2008
– پاڵەوانێتی پارێزگای کەرکووک کێشی (70kg) پلەی یەکەم ساڵی 2008
– پاڵەوانێتی پارێزگای هەولێر کێشی (70kg) پلەی یەکەم ساڵی 2009

– پاڵەوانێتی کوردستان کێشی (70kg) پلەی یەکەم ساڵی (2009)
– پاڵەوانێتی کوردستان کێشی (75kg) پلەی یەکەم ساڵی 2011
– پاڵەوانێی یانەکانی عێراق ساڵی(2011) کێشی (70kg) پلەی شەشەم
– پاڵەوانێتی وابای بۆ یەکەم جار لە عێراق ئەنجام درا ساڵی 2012 پلەی یەکەم -وە ئۆڤیڕاڵیشم بەدەست هێنا واتە یەکەمی یەکەمەکان (بگل الابگال)
– پاڵەوانێتی یانەکانی عێراق کێشی (75kg) پلەی چوارەم
– گرنگترین پاڵەوانێتی پاڵەوانێتی جیهان(champion world amator) لە وڵاتی ئیسپانیا کە 97 وڵات تیایدا بەژداربوون توانیم پلەی سێیه‌م بەدەست بهێننێت لەو پاڵەوانێتیە جیهانیە کە نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقى كردو برۆنزى جیهانى برده‌وه‌ .

سپۆرت میدیا -تایبه‌ت

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button