مینا‌و نیگا ده‌چنه پاڵه‌وانێتی بۆكسێنگی ئاسیا
ناوی عێراق و كوردستان و خۆشیان به به‌رزی رابگرن
هه‌ریه‌كه له یاریزانان نیگا بێستون و مینا هێمن كۆتا مه‌شقه‌كانیان له شاری سلێمانیه‌وه به سه‌رپه‌رشتی بڵند مه‌حموودی راهێنه‌ر ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستی به‌رێككه‌وتن به‌ره‌و پاڵه‌وانێتی ئاسیا بۆ بۆكێسنگ كه له وڵاتی ئه‌رده‌ن به‌رێوه‌ده‌چێت .
بڵند مه‌حمود، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عیراق له لێدوانێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند، ماوه‌ی مانگێكه هه‌ردوو كچه یاریزان له مه‌شقێكی چڕدان بۆ به‌شداریكردن له‌و پاڵه‌وانێتییه، پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به ناوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیه‌وه به‌شداری پاڵه‌وانێتی عێراقیان كرد‌و سه‌ركه‌وتنیان ده‌سته‌به‌ر كرد .
هه‌ردوو یاریزان خۆشحالی خۆیان به به‌شداریكردن له‌و پاڵه‌وانێتییه ئاشكراكرد‌و ئه‌زموونی یه‌كه‌میان له پاڵه‌وانێتییه‌كی وه‌ها گه‌وره به گرنگ زانی تاوه‌كو بتوانن ناوی عێراق و كوردستان و خۆشیان به به‌رزی رابگرن .
سپۆرت میدیا