ئەو خواردنانەی زۆرترین ڕێژەی پڕۆتینیان تێدایە
ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین لە پێکهاتەکەیدا هەیە

چەندان جۆری خۆراک هەن کە لە پێکهاتەکەیاندا ڕێژەیەکی زۆری مادەی پڕۆتین هەیە و بەمەش ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڕێژەیەکی زیاتر لە پڕۆتین بۆ جەستەیان بەدەست بهێنن دەتوانن سوودمەند بن لەم خۆراکانە.
یەکەم: گۆشتی سوور، بەنزیکەیی 30 بۆ 40 گرام لە پڕۆتینی تێدایە بۆ هەر 100 گرامێک، بەمەیش بەژەمێکی باشی پڕۆتین دادەنرێت بۆ یاریزانانی جیم و دەتوانن لەپاش مەشق و ڕاهێنانەکانیان بیخۆن.
دووەم: ماسی تونە، بەنزیکەیی لە هەر 100 گرامێک لێی 25 گرام لە مادەی پڕۆتینی تێدایە، بەمەش ماسی توونە بەیەکێک لەو جۆرە ماسییانە دادەنرێت کە زۆرترین ڕێژەی پڕۆتینی تێدایە.
سێیەم: پەنیری کوارک، جۆرە پەنیرێکە کە ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین لە پێکهاتەکەیدا هەیە.
چوارەم: فستق، ڕێژەیەکی زۆری کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، لە هەر 100 گرامێک لە فستق شەش گرام مادەی پڕۆتین هەیە.
پێنجەم: هێلکە، ئێجگار کەم کالۆری تێدایە و ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینی تێدایە، بەجۆرێک کە ئامۆژگاری دەکرێت ئەو کەسانەی دەیانەوێت پڕۆتینی جەستەیان زۆر بێت هێلکە زۆر بخۆن