ڕاپۆرتهاوپۆلنه‌كراو

خەونی ئاسۆ زیاترە!

چێنەر عبدالقادر

راستە دەبوو کامێراکە راستەوخۆ بچێتە سەر ئاسۆ، راستە دەبوو هەموو یاریزانەکان رابکەن بۆ لای ئاسۆ!! بەڵام ئەوانە شتی بچوکن ئاسۆ خەونی گەورەتری هەیە.

ئاسۆ هەوڵیدا و توانی بگاتە هەڵبژاردەی عێراق بە شایستەیی، ئاسۆ بەرامبەر سعودیە هەلی یاریکردنەوەی قۆستەوە و گۆڵی کرد، ئێستا خەونی ئاسۆ ئەوەیە هەلی زیاتری پێ بدرێت، ئێستا ئامانجە گەورەکە ئەوەیە کە زیاتر یاری بکات تا دەبێتە هێرشبەری سەرەکی هەڵبژاردەی عێراق.

گرنگ نیە لەکاتی گۆڵەکەدا کامێرا نەچوە سەری، گرنگ نیە یاریزانەکان بۆ لای ئاسۆ نەچون، چونکە ئاسۆ ئەمە دواین گۆڵێ نابێت لە هەڵبژاردەی عێراق، ئەمە تەنها سەرەتا دەبێت و بۆ کاروانێکی بەنرخ.

ئەوەی پێویستە لەسەر هاندەری کورد پشتگیریکردنی زیاتری ئاسۆیە، گرنگە ئاسۆ هەموو تەرکیزی لای ئەم ساتە مێژوییەبێت کە تیایدایە، براکەم هیچ گوێ مەدە بە کێ ئاهەنگی گێڕا و کێ لەبەر کامێرابوو، تەنها مەشقی خۆتبکەو چاوەڕێی هەلی راهێنەربە کە پێتدەدات، هەموو خولەکێک بۆ تۆ کە یاری دەکەین تۆمارکردنی مێژوە، لە یاریگادا بەس ئامانجت ئەوەبێت ٪١٠٠ خۆت ماندوو بکە دڵنیابە سەرکەوتن خۆی دێت. لە ئێستاوە تۆ بویتە ئاسۆی گەش بۆ هەزارن منداڵی کورد کە خەونیان گەیشتنە بە ئامانجی گەورە.

تۆ بتوانی لەو کەش و هەوا خراپ و یاریگا پڕ لە ئاوەدا کاریگەی دروستبکەیت، چاوەڕێتین بۆ یاری داهاتوو.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button