دیوى ده‌ره‌وه‌ى یاریگاكان له به‌سره

به‌سره – هه‌رێز جه‌مال
له شارى سلێمانیه‌وه به فرۆكه گه‌شتى شارى به‌سره‌ى باشوورى عیراق ده‌كه‌م، به سه‌عاتێك فرۆكه‌كه‌مان له فرۆكه‌خانه‌ى به‌سره‌ى نێوده‌وڵه‌تى نیشته‌وه، ئه‌و فرۆكه‌خانه‌یه‌ى كه سیماى كۆنى هه‌ر پێوه دیاره به‌ڵام به دانانى چه‌ند پۆسته‌رێكى پێشوازى و رووخۆشى كارمه‌ندانى نێو فرۆكه‌خانه‌كه سیماكان له بیرده‌چنه‌وه.
گه‌یشتن به سه‌نته‌رى شارى به‌سره له فرۆكه‌خانه‌وه گه‌ر جاران به سه‌عاتێك بووبێت ئێستا زیاتر له دوو سه‌عاتى پێویسته ، له به‌سره هاتوچۆو گواستنه‌وه دوو هێنده‌ی لێ هاتووه، بۆیه ده‌بێت به خه‌ونى بزانیت بۆ هه‌ر كارێك له كاتى خۆى به نیوه‌ى سه‌عاتى خۆى بگه‌یته جێگه، هه‌ر كوچه‌و كۆڵانێك و شه‌قامێكى ئه‌و شاره ته‌واو به قفڵبوونى ترافیك ته‌ندراوه، ئۆتۆمبیله‌كان ١٠٠ مه‌تر به زیاتر له سه‌عاتێك ده‌بڕن، گه‌ر په‌نده كوردییه‌كه ئه‌وه‌بێت هه‌موو رێگه‌كان ده‌چنه‌وه بانه، له‌به‌سره هه‌موو رێگاكان ده‌چنه یاریگاى به‌سره‌ى نێوده‌وڵه‌تى ، ئه‌و یاریگایه‌ى نه‌ك له عیراق به‌ڵكو له ئاستى وڵاتانى ده‌رو دراوسێ كه‌مه بۆ ته‌ماشاكردنى پشت دیوى ده‌ره‌وه‌ى یارییه‌كانى جامى كه‌نداو له به‌سره چه‌ند رۆژێك له‌و شاره مامه‌وه، پێشتر زیاتر له ٢٥ وڵات و ده‌یان پاڵه‌وانێتییم دیوه بۆ كۆپا ئه‌مه‌ریكاى ٢٠١٥ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووسى كورد له مێژووى كوردستان و عیراق ته‌نانه‌ت گه‌یشتوومه‌ته وڵاتى چیلى له ئه‌مه‌ریكاى باشوور ، به گشت كیشوه‌ره‌كان تێپه‌ڕیوم بۆ ته‌ماشاكردن و روومالكردنى ده‌یان پاڵه‌وانێتى به هیچ شێوه‌یه‌ك دیمه‌نى وه‌ك به‌سڕم نه‌دیووه.
یه‌قینم هه‌یه ئه‌مه‌ى له‌به‌سره ده‌گوزه‌رێت به چه‌شنى مۆندیال و پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كانیش بێت، ئاخر ئه‌مه رووداوێكى ده‌گمه‌نه پاش ٤٢ ساڵ له عیراق رووده‌دات، هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك له ئامێزى عیراق نه‌بووه، ئاماده‌بوونى كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كان له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى جیهان په‌یامێكى گه‌وره‌یه‌و به‌ره‌نجامى ئه‌و په‌یامه‌ش ره‌نگه له دواى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌وه ده‌ربكه‌وێت.
له‌به‌سره هه‌موو شتێك جیاواز ده‌ڕوات به تایبه‌ت بۆ یارییه‌كانى عیراق به جۆرێك عیراق هه‌ر رۆژێك یارى هه‌بێت ، به ٧ سه‌عات پێش یارى یاریگا ته‌واو پڕبۆته‌وه‌و ده‌ست گه‌یشتن به یاریگا زۆر قورسه ، له به‌سره هیچ هۆتێل و مۆتێلێك بۆ ته‌نیا كه‌سێك نه‌ماوه، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه‌نده قورسه بگه‌یته ئه‌و شاره ئیدى شوێنێكت بۆ مانه‌وه هه‌ر بۆ دابین ده‌كرێت ، ده‌یان بنكه‌ى رۆشنبیرى و رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و یه‌كه ئه‌هلیه‌كان ده‌رگاى حه‌وانه‌یان بۆ میوانان ئاماده‌كردووه، به‌راستى ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت ته‌واو دیمه‌نێكى جیاوازه‌و له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاوه كه‌رنه‌ڤاڵه‌كان ده هێنده‌ى جوڵه‌كانى نێو یاریگا جوانتره.
له كۆرنیشى به‌سره كاتێك تۆ به دیمه‌نى ئه‌و شاره ده‌روانیت به‌سه‌ر شه‌تل عه‌ره‌ب ، له دواوه ده‌نگى چۆپی عه‌ره‌بى و هه‌ڵپه‌ركێى كوردى و نمایشى كلتورى عومان و ئیمارات و كوه‌یت ئاوێزانى یه‌كتر بووه.
ئێستا ره‌نگه هه‌بێت ئه‌م دێڕانه بخوێنێته‌وه له دانانى پلان بێت بۆ گه‌شتكردن بۆ شارى به‌سره، من هانى ده‌ده‌م و پێى ده‌ڵێم تا ده‌توانیت و حه‌زده‌كه‌یت ئه‌و گه‌شته بكه ، به‌ڵام ده‌ست راگه‌یشتن بۆ یارى عیراق له مه‌حاڵ مه‌حاڵتره، به‌جۆرێك بوون تكتى راسته‌قینه‌ش هیچ گرنتیه‌كى نییه بۆ گه‌یشتن به نێو یاریگا، یاریگاى به‌سره‌ى نێوده‌وڵه‌تى زۆر گه‌وره‌و فراوانه‌و گه‌ر كه‌سێكى وه‌رزش دۆست زانیارى له‌سه‌ر چۆنێتى ده‌رگاو سیستمى چوونه ژووره‌وه نه‌زانێت و نه‌بێت هه‌ر باسى نه‌كات باشتره ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جوانى و یاده‌وه‌رى گه‌وره له به‌سره ده‌هێلێته‌وه به‌خشنده‌ى و گه‌وره‌ى دانیشتووانى ئه‌و شاره‌یه.
من ئێسته چه‌ند رۆژێكه گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ شاره حه‌یاته‌كه‌ى سلێمانى به‌ڵام هه‌ر له دۆخى شۆك بوونم به گیان فیداى گه‌نجانى به‌سره، بۆ ئه‌و رۆژانه‌ى له‌گه‌ڵیان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى یاریگا به‌سه‌رم برد، ده‌مه‌وێت لێره‌وه ئه‌و ته‌نیا داواكارییه‌ى وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك دووباره‌یان ده‌كرده‌وه لێم به ئامانه‌ته‌وه به ئێوه‌ى بگه‌یه‌نم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ، بچن بۆ به‌سره، شارێكى جوان و میواندارییه‌كى گه‌وره‌ى جامه‌كه‌یان كرد، ئه‌وان ئێستاش مۆركى میواندارى سه‌رده‌مى كۆنیان به رۆحێكى گه‌نجانه‌وه ماوه، گه‌رچى شاره‌كه‌یان ئاوه‌دان نییه به‌ڵام شایسته‌ى رێزگرتنن و ئێوه‌ش هه‌ر هاوڵاتیه‌كى ئه‌و شاره‌تان له میوانى ئێمه بینى تكایه ده‌ست به سنگ بن بۆیان.