تۆپی سەرمێزهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

سلێمانی گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزانی ئاستبەرز واژۆکرد

تیمی تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی بەبەهێزی دێتەوە مەیدان و بە چوار گرێبەستی نایاب خۆی تۆکمەتر دەکات.

یانەی وەرزشی سلێمانی کە هەڵگری ژمارەی پێوانەییە لە دەستەبەرکردنی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراقدا، بۆ وەرزی ئەمساڵیش پێکهاتەیەکی بەهێز و تۆکمەی ئامادەکردوە.

ئیدارەی یانەی دایک بۆ رکابەرییەکانی وەرزی ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ (حسێن عومەر) راهێنەرو کاپتنی تیمەکە واژۆکرد.

هاوکات گرێبەستی ژیار نەوزادی یاریزانی ئاستبەرزی عێراقی نوێکردەوەو ئەمیر سامری ئاریزانی لێهاتوشی بۆ ریزەکانی گواستەوە.

جگە لەو سێ یاریزانە ئەنوەر موئەیەدیش کە یەکێکی دیکەیە لە یاریزانە ئاستبەرزەکانی عێراق لە تیمەکەدایەو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی دایک بەردەوامی هەیە.

حسێن عومەر ناسراو بە ئەبو عەلی کە راهێنەرو کاپتنی تیمەکەیە بە پەیجی فەرمی یانەی وەرزشی سلێمانی راگەیاند پێکهاتەکەیان زۆر بەهێزەو ئامانجیشیان گەڕاندنەوەی نازناوی خولی نایابی عێراقە بۆ یانەی دایک و شاری سلێمانی.
لای خۆشیەوە ژیار نەوزاد رایگەیاند دڵخۆشە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و پۆشینی درێسی یانەی سلێمانی ، وتیشی بۆ وەرزی ئەمساڵ پێکهاتەیەکی تۆکمەیان هەیە و ئامانجیشیان بون بەگەورەو پاڵەوانی یانەکانی عێراقە.

بێوەی ئەحمەد

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button