هاوپۆلنه‌كراوهەواڵ
ڤیدیۆ :خەونی چەند ساڵەی شێخ لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی یانەی نەورۆز هاتە دی
![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/07/17352352_1743668188979016_119954527147189498_n.jpg?fit=960%2C640&ssl=1)
شێخ لاهور شێخ جه‌نگى ؛ هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان كه هاوكات سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆزه ،كه هه‌میشه وه‌ك خه‌مخۆرێكى وه‌رزشكارانى كوردستان به بێ جیاوازى هه‌میشه له رێگه‌ى نووسینگه وه‌رزشیه‌كه‌ى هاوكار بووه ، له ماوه‌ى ساڵانى رابردووش له سه‌ردانێكى مه‌شقه‌كانى یانه‌كه‌ى ده‌ڵێت ” شانزه ساڵه خه‌ونم ئه‌وه‌یه ببنه پاڵه‌وان ” پاش ئه‌و چه‌ندین ساڵه ئه‌مرۆ شه‌ممه خه‌ونه‌كه‌ى شێخ لاهور هاته دى و یانه‌كه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا بووه پاڵه‌وانى خولى نایابى تۆپى پێى كوردستان ، یه‌كه‌مجاریشه یانه‌یه‌كى شارى سلێمانى نازناوه‌كه بباته‌وه .