خولەکانی تۆپی پێی نێوخۆییهاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

رۆژێکی یەکلاکەرەوە لە خولی پلەیەک بەڕێوەدەچێت

فیکەی دەستپێکی سەرجەم یارییەکان سەعات 3:00 دەبێت.

 

سپۆرت میدیا

ئەمڕۆ چوارشەممە، 29-3-2023 کۆتا جەولەی یارییەکانی خولی پلەیەکی کوردستان بۆ تۆپی پێ بەڕێوەدەچێت.

لە هەولێر ، یاریگای فرانسوا هەریری میوانداری یاری هەولێرو زانکۆی جیهان دەکات، هەولێر سەرکەوتن بنووسێتەوە راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولەکەو پلیتی گەرانەوەش مسۆگەر دەکات.

 

یاریگای ئازادە رەش ئەمرۆ لە رانیە یەکێک لە مێژوویترین رۆژەکانی بەرێدەکات کاتێک یاری رانیەو سیمێڵی تێدا ئەنجامدەدرێت، بردنەوەی خاوەن یاریگا واتە گەیشتنی رانیە بە نایاب پاش 23 چاوەروانی بۆ سەرکەوتن.

 

لە یاریگای کەمال سەلیمیش، سلێمانی میوانداری بازیان دەکات و بە رەچاوی دوو ئەنجامی سەرەوە سلێمانی بۆ یاری پلەی ئۆف سەردەکەوێت.

هەرچی رزگاری چوارەمە میوانداری برادۆست دەکات و بۆ ململانێش رزگاری چاوی لە شکستی سلێمانیە تەنیا.

 

فیکەی دەستپێکی سەرجەم یارییەکان سەعات 3:00 دەبێت.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Check Also
Close
Back to top button