تۆپی باڵە

هه‌ولێر به‌ بردنه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد

ئەنجامی گێمەکان

لە یارییەکی ماڕاسۆنی و دراماتیکیدا، کوڕانی باله‌ى هه‌ولێر توانیان لە یەکەم یاری قۆناغی یەکەمی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە نایابەکانی عێڕاق بۆ تۆپی بالە، سەرکەوتن بەسەر یانەی (گازی باشوور)ی پاڵەوانی پارساڵی خولی نایابی عێراق بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر دوو گێم بەدەست بهێنن.

یانەی گازی باشوور جگە لەوەی تیپێکی بەهێزە و دوایین پاڵەوانی خولی نایابی عێڕاقە، هەروەها چەند یاریزانێکی پیشەگەری بەناوبانگیش یاری بۆ دەکەن بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، کوڕانی قەڵا و منارە توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و یەکەم یاری قۆناغەکە بە بردنەوە کۆتایی پێ بهێنن .

ئەنجامی گێمەکان
22-25
19-25
25-22
25-19
9-15

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button