وتار

بۆچی دژایەتی بیری نوێ دەکرێت؟

بووە جێگەی سەرنجم

دانەر ئەسڵان

بە ئیزنی هاوڕێی ئازیزم دکتۆر شاخەوان عارف دەمەوێت بپرسم نەک تەنها لە یانەی ئارارات بەڵکو لە تەواوی یانە وەرزشییەکانی کوردستان نەک تەنها تۆپی پێ … بۆچی کەیفتان بە نوێکاری و بیری نوێ نایەت؟

لە سەرەتای دەست بەکار بوونی شاخەوان عارف وەک ڕاهێنەری توانای جەستەیی لەگەڵ یانەی ئارارات ئەم هاوڕێ یە بووە جێگەی سەرنجی من کاتی خۆی گفتوگۆم لەگەڵ کرد پاشان لە کاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالیش میوانداریم کرد لە تیڤییەکەمان و گفتوگۆی زۆرمان کرد سەبارەت بەوەی کە دەیەوێت وەک ئەکادیمیستێک چی پێشکەش بکات بە تۆپی پێی کوردستان لە ڕێی وێستگەی یانەی ئاراراتەوە ئەو بە وردی و زۆر لە سەرخۆ هەموو شتێکی بۆ ڕوون کردینەوە تەنانەت دوای دیدارەکەی ئەو بەڕێزێک کە خولیای وەرزشە داوای لێ کردم کە چەندان هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا هەیە دیداریان لەگەڵ بکەم وەک دکتۆر شاخەوان، چونکە بە بڕوای ئەو بەڕێزە زانیارییەکی زۆر و بابەتێکی نوێ لە وەرزشی کوردستان بینراوە منیش خۆم هاوڕا بووم، چونکە دەمبینی یانەی ئارارات لە لوتکەی خولی نایاب دا بوو کاری گەورە لەو یانەیە دەبینرا بە یاریدەدەری شاخەوان عارف.

داخم لێرە خەون پێش کوشتنی خاوەنەکەی تیرۆر دەکرێت خەونەکەی دکتۆر شاخەوان عارفیش بە هەمان شێوە لە گۆڕ نرا و ئەو ڕاهێنەرە دوورخرایەوە لە ئەرکەکەی لەگەڵ یانەی ئارارات تەنها بە هۆکاری ئەوەی شتێکی نوێی پێشکەش کرد بە ئارارات و بە تۆپی پێی کوردستان.

من گفتوگۆم لەگەڵ خۆشی کرد بە ڕاستی زۆر بێتاقەت بوو لەوەی کە ئاخۆ کاپتن عەبدوڵڵا مەحمود و چەند کەسێکی تر لە یانەکە بۆچی بوونی ئەویان بە گرنگ نەزانیوە و بە هەند هەوڵەکانییان بۆ پێشکەش کردنی شتێکی نوێ و جیاواز لە تۆپی پێی کوردستان دا لە ڕێی یانەی ئاراراتەوە نەبینیوە هەروەک وتیشی: «هاوڕێ دانەر دەزانیت تا من لەگەڵ یانەکە بووم ئارارات لە پێشەنگی خولی نایاب دا بوو بە دوورخستنەوەی من ئێستا ئارارات لە دوای پێشمەرگەی هەولێرە و لەوەش ناچێت بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشتری …زۆر بە داخم بۆ یانەکە».

بە ڕاستی منیش بە داخم هاوڕێ شاخەوان هیوادارم ئەو هەوڵە پیرۆزەی کە لەگەڵ ئارارات دات لە داهاتوودا لەگەڵ یانەیەکی تری کوردستان بیبینم و سەرکەوتووش بیت لەگەڵیان تا ئەوانەی تۆیان لە ئارارات کردە دەرەوە بزانن چەندە هەڵەیان کردووە.

 

 

 

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button