وتار

یه‌كێتیی؛ پاڵپشته‌ گه‌وره‌كه‌ى وه‌رزش و وه‌رزشكاران

وه‌رزش و وه‌رزشكارانی له‌یاد نه‌كردووه‌و خۆی به‌خه‌مخۆری ئه‌وان زانیوه‌

له‌ دیدی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌، وه‌ك سه‌رجه‌م بوارو كایه‌ زیندووه‌كانی تری ژیان، هه‌میشه‌ وه‌رزش كایه‌یه‌كی زیندوو كاریگه‌ر و به‌رچاو بووه‌، وه‌رزشكارانیش پایه‌یه‌كی به‌هێز بوون له‌ پایه‌ راگره‌كانی ئه‌م حزبه‌، بۆیه‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ رۆژی درووستبوونییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ وه‌رزش و وه‌رزشكارانی له‌یاد نه‌كردووه‌و خۆی به‌خه‌مخۆری ئه‌وان زانیوه‌.

ئه‌م وابه‌سته‌ بوونه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ وه‌رزش و وه‌رزشكارانه‌وه‌، هه‌رله‌ خۆوه‌ نییه‌و ئه‌مه‌ش ته‌نیا قسه‌ی ئێمه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ به‌به‌ڵگه‌ی زیندووه‌وه‌ له‌به‌ر چاوی هه‌مووانه‌، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌ش خه‌رمانێك له‌ خزمه‌تی وه‌رزشیی (ی ن ك) له‌به‌ر چاوه‌ و كه‌س ناتوانێت نكوڵیان لێبكات و ده‌یان و بگره‌ سه‌دان شه‌هیدی وه‌رزشكاریش كاروانه‌ پڕ سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ئه‌م حزبه‌یان جوانتر كردووه‌.

له‌ ژێر سایه‌ى یه‌كێتیی ، هه‌زاران تیپ و سه‌دان وه‌رزشكارى به‌ توانا دروست بوون و له‌ هه‌موو هه‌نگاوێك یه‌كێتیی پاڵپشت و خه‌مخۆرو ده‌ستگیرۆى كردوون ، به‌ دابینكردنى پێداوێستییه‌كان بۆ خزمه‌تى وه‌رزشكاران به‌ بێ جیاوازى هه‌ر له‌ خانه‌قینه‌وه‌ تاوه‌كو زاخۆ ، به‌جۆرێك به‌شى زۆرى یانه‌ به‌شداره‌كانى خوله‌كانى نایاب و پله‌یه‌ك و ته‌نانه‌ت پله‌ دوو سێ هاوكارى به‌رده‌وامى مانگانه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌ سوودێكى گه‌وره‌یان لێ وه‌رگرتووه‌و هه‌ندێك جار به‌ تایبه‌ت له‌ ساته‌ وه‌ختى قه‌یرانى وه‌رزش ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكارییانه‌ نه‌بوونایه‌ ، ئه‌وه‌ په‌ل و پۆى وه‌رزشى كوردستان ده‌كه‌وت و ته‌واوى خول و چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كان هه‌ڵدوه‌شاییه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها له‌ ژێر هاوكارى یه‌كێتیی چه‌ندین تیپى میللى و چه‌نده‌ها وه‌رزشكار بێ جیاوازى هاوكارى دارایى كراون و ئاوڕى گه‌وره‌ش له‌ وه‌رزشكاره‌ دێریینه‌كان دراوه‌ته‌وه‌ .

ده‌یان پاڵه‌وان له‌ بۆنه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پاڵشتى كراون و ئامێزى شاره‌كانى كوردستان و یاریگاكانیش بۆ پاڵه‌وانێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌واهیده‌رى ئه‌و راستیه‌ن كه‌ هه‌میشه‌ شاكاره‌ جوانه‌كه‌یان بۆ وه‌رزش له‌ رێگه‌ى ئه‌و پاڵشتییانه‌وه‌ خستۆته‌ به‌رچاوو ، به‌ گرنگیدان به‌ وه‌رزشیش بۆردى وه‌رزشى دامه‌زرا كه‌ بۆته‌ چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ته‌واوى وه‌رزشكاران و درێژه‌دان به‌و رێبازه‌ى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌بووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت .

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button