سلێمانى تۆپى شمشێربازه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌ب له ئامێز ده‌گرێت
ته‌واوى كاره لۆجیستى و پێوێستیه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه له لایه‌ن یه‌كێتیی شمشێربازى
شارى سلێمانى بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ به‌هێزترین پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌بى بۆ یارییه‌كانى شمشێربازى له ئامێز ده‌گرێت .
ئه‌زهه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى راگه‌یاندنى پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌ب بۆ شمشێربازى له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، به به‌شدارى چوارده وڵات كه ره‌زامه‌ندیان ده‌ربریوه بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كه رۆژى پێنجشه‌ممه له نێو هۆڵى داخراوى یانه‌ى سلێمانى پاڵه‌وانێتیی وڵاتانى عه‌ره‌ب بۆ شمشێربازى ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .
به‌رپرسى راگه‌یاندنى پاڵه‌وانێتییه‌كه وتیشى ، ته‌واوى كاره لۆجیستى و پێوێستیه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه له لایه‌ن یه‌كێتیی شمشێربازى عێراقى و به‌رپرسانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیى عێراق و به‌رێوه‌به‌ریه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كانى شارى سلێمانى و یانه‌ى سلێمانى به باشى به‌رێوه‌ده‌چن و چاومان له‌وه‌یه ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ببێته یه‌كێك له پاڵه‌وانێتییه مێژوویه‌كان .
ئه‌زهه‌ر وتیشى ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ماوه‌ى ٣٠ ساڵه له عێراق به‌رێوه‌نه‌چووه‌و چاومان له‌وه‌یه به جوانترین شێوه له نێو شارى سلێمانى ئازیز به‌رێوه‌بچێت .
تایبه‌ت