تۆپی سەرمێز

کۆتایی بە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی هەولێر هات

لە کۆتاییشدا، لە لایەن رێکخەرانی پاڵەوانێتیەکان خەڵات بەسەر سەرکەوتووان دابەش کرا.

ئێوارەی دوێنێ شەممە رێکەوتی 2023/6/10 لە هۆڵی یانەی وەرزشی ئەکاد لە عەنکاوە، کۆتایی بە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی هەولێر هات کە لقی هەولێری نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێڕاق و لقی هەولێری یەکێتی تۆپی سەرمێز سەرپەرشتیان دەکرد، بە بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و کۆتایی لە ئاستی پێشکەوتووان، کە تیایدا هەردوو یاریزانی یانەى هه‌ولێر (عەبدولحەق قەهار و عەبدولغەفار قەهار) گەیشتبوونە ئەم قۆناغە و توانیان لەوێدا پلەکانی دووەم و سێیەم بەدەست بهێنن، هەروەها هەردوو یاریزانی یانەی ئەکاد (سەرمەد دورەید) پلەی یەکەم و (ئەبو بەکر سەعدوڵا) پلەی چوارەمی پاڵەوانیەتیەکەیان بەدەستهێنا.

وە لە ئاستی تەمەن خوار (10) ساڵان، هەر سێ یاریزانی یانەکەمان، (راوێژ ئەسکەندەر، دانەر جووتیار، دیار محەمەد) پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی پاڵەوانیەتیەکەیان دەستەبەر کرد.

لە کۆتاییشدا، لە لایەن رێکخەرانی پاڵەوانێتیەکان خەڵات بەسەر سەرکەوتووان دابەش کرا.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button