تۆپی سەرمێزهەمەڕەنگهەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر

تێنسزانانى برایه‌تى ژماره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

و له‌ هه‌ر ئاستێك 2 یانه‌ بۆ قۆناغى كۆتایی خوله‌كه‌ سه‌رده‌كه‌وێت

له‌ ده‌ستپێكى یارییه‌كانى خولى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كانى عێراق ـ گرووپى باكوور، بۆ ئاسته‌ ته‌مه‌نیه‌كانى (خونچه‌كان و بێچوه‌شێران و تازه‌پێگه‌یشتووان) ـى ئاستى كوران، كه‌ پێش ئه‌مرۆ یارییه‌كانى له‌ هۆڵى داخراوى یانه‌ى دهۆك له‌ شارى دهۆك ده‌ستیپێكرد.
یانه‌ى برایه‌تى له‌هه‌ردوو ئاستى (خونچه‌كان و بێچوه‌شێران) به‌ژدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ى كرد، كه‌ له‌ هه‌ر ئاستێكیان 5 یانه‌ به‌ژدارییان كردووه‌و یارییه‌كانیشى به‌شێوازى خول به‌ یه‌ك قۆناغ به‌ریوه‌ده‌چێت و له‌ هه‌ر ئاستێك 2 یانه‌ بۆ قۆناغى كۆتایی خوله‌كه‌ سه‌رده‌كه‌وێت، کە ژمارەیان دەبێتە 8 یانە و قۆناغی کۆتایی لە شاری بەغدا ئەنجام دەدەن.

له‌ ئاستى خونچه‌كان یانه‌ى برایه‌تى دوو یارى ئه‌نجامدا و له‌ هه‌ردوو یاریش براوه‌ بوو، یارى یه‌كه‌م (3 ـ 0) له‌ یانه‌ى سۆلاڤ و یاری دووه‌میش (3 ـ 1) له‌ یانه‌ى دهۆكى برده‌وه‌.

له‌ ئاستى بێچوه‌شێرانیش یانه‌ى برایه‌تى به‌هه‌مان شێوه‌ دوو یارى ئه‌نجامدا و له‌ یارى یه‌كه‌م (1 ـ 3) به‌ یانه‌ى سلێمانى دۆڕا و یارى دووه‌میشى به‌بردنه‌وه‌ له‌ یانه‌ى ئاشتى (3 ـ 1) برده‌وه‌.

سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ش هه‌ردوو تیپه‌كه‌ى یانه‌ى برایه‌تى له‌ ئاسته‌كانى (خونچه‌كان و بێژوه‌شێران) هه‌ردوو یاری خۆیان له‌م قۆناغه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تاراده‌یكى زۆریش له‌ گه‌یشتن به‌ قۆناغى داهاتوو نزیكن.

ڕاگه‌یاندنى یانه‌ى وه‌رزشى برایه‌تى

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button