تۆپی سەرمێز
سعودیه‌و عێراق جه‌نگى سه‌ركه‌وتن له سلێمانیه‌وه ده‌كه‌ن
هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانى پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه پێكهاتوون له عێراق، قه‌ته‌رو سعودیه
![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2024/05/IMG_0394.jpeg?fit=960%2C611&ssl=1)
له شارى سلێمانى ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانییه‌تى تۆپى سه‌رمێزى رۆژئاواى ئاسیا بۆ لاوان ده‌ستیپێكرد كه یارییه‌كانى پاڵاوتنیشه بۆ كۆتاییه‌كانى ئاسیا كه بڕیاره له هاوینى ئه‌مساڵ له وڵاتى چین به‌ڕێوه‌بچێت .
هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانى پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه پێكهاتوون له عێراق، قه‌ته‌رو سعودیه‌و یارییه‌كانیش له هۆڵى كۆلیژى وه‌رزش و زانسته جه‌سته‌ییه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .
ئه‌مرۆ به ئه‌نجامدانى دوو یاریی ركابه‌رییه‌كان ده‌ستتیپێكردو قه‌ته‌ر به بردنه‌وه‌ى له عێراق و سعودیه پلیتى یه‌كه‌مى مسۆگه‌ركردو سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ش به یاریی نێوان سعودیه‌و عێراق و پلیتى دووه‌م و كۆتایی بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ چین یه‌كلاده‌بێته‌وه .