هەواڵهەواڵی جیهانی

یانه‌ به‌شداره‌كانى مۆندیالى یانه‌كان ئاشكرا بوو

کۆتایی ئەمساڵدا دیاری دەکرێت

دوای ئەوەی یانەی ئەهلی میسری ڕۆژی یەکشەممە نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەفریقای بەدەستهێنا، مانچستەر سیتیش نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا، لیستی ئەو یانانه‌ ده‌ركه‌وت بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان كە له‌ سعودیە به‌رێوه‌ده‌چێت .

لیستی ئەو تیپانەی بەشدارن لە مۆندیالی یانەکانی 2023 کە لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوودا لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، بریتین لە: “ئیتیحادی سعودیە، ئوراوای ڕیدزی ژاپۆنی، ئەهلی میسری، ئۆکلاند سیتی نیوزلەندی، لیۆنی مەکسیکی و مانچستەر سیتی ئینگلیزى” و له‌گه‌ڵ پاڵەوانی کیشوەری ئەمریکای باشوور كه‌ کۆتایی ئەمساڵدا دیاری دەکرێت.

مۆندیالی یانەکان هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت ئه‌م چاپه‌ له‌ به‌روارى ١٢ تا ٢٢ی کانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت، بەبێ ئەوەی ناسنامەی ئەو شارە دیاری بکرێت کە میوانداری یارییەکان دەکات.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button