یانهى ئەیاکس ئەمستردام گەیشته ڕێککەوتن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەرى هۆڵەندی مۆریس ستین واژۆ بکات، ئەمەش بەپێی ئەو ههواڵهیه كه ئەیاکس ڕۆژی چوارشەممە لە پێگەی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاندووە.
سڤێن میسلینتات، بەڕێوەبەری یانهى ئهیاكس دهلێت : مۆریس ئەزموونی 20 ساڵ لەگەڵ خۆی لە جیهانی ڕاهێنەرایەتی پیشەگەردا لەگەڵ خۆی دەهێنێت، لەنێویاندا 10 ساڵ وەک ڕاهێنەر، لەگەڵ هەموو ئەو یانانەی کە کاریان بۆ کردووە، ئەنجامەکانی لە چاوەڕوانییەکان زیاتر بوون.
شتاین تەمەن 49 ساڵ، لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014 دەستی بە ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ یانەی ئەی دی ئۆ دێن هاگ کردووە، دواتر تا ساڵی 2019 ڕووی لە یانەی ڤێنلۆ کردووە.
شتاین لە ساڵی 2019 وڵاتەکەی بەجێهێشت و بەرەو ئیمارات بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی وەحدە، بەڵام زۆری نەخایاند و دوای دوو دۆڕان لە سێ یاری یەکەمدا دوورخرایەوە، دوای ئەوەش سەرپەرشتی برێدای کرد تا ساڵی 2021، 2020 پاشان لە وەرزی ڕابردوودا سەرکردایەتی سپارتا ڕۆتەردامی کرد بۆ پلەی شەشەمی لە خولی تۆپی پێی هۆڵەندا و پاڵاوتنەکانی پلەی ئۆف بۆ پاڵەوانێتی ئەوروپا.
ئەیاکس، پاڵەوانی هۆڵەندی 36 جار وهرزى رابردوو 13 خاڵ لە دوای فاینۆرد ڕۆتەردامی پاڵەوانەوە و شەش خاڵ لە ئایندهۆڤنی پلە دووەوە، بە سەرکردایەتی ئەلفرێد شرۆدەر کە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و دواتر جۆن هایتینگا به كاتى خرایه شوێنى .
سپۆرت میدیا