وتار

پێشنیارێك بۆ یانەکانی بەشدار لە خولی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

پێش شەڕی نەگریسی داعش

به‌شدار سه‌ربه‌ست

هەموولایەک ئاگادارین یانەکان ساڵانە لە سەروو (۲٠٠ ملیۆن دینار) خەرج دەکەن لە خولەکانى سه‌ر به‌ یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک یان شایستەیەکی دارایی لە حکومەت وەربگرن لە کاتێکدا خولەکە هی حکومەتی کوردستانە.

باشترین پێشنیار ئەوەیە یانەکان بە نووسراوی ڕەسمی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاگاداربکەنەوە کە لەئەگەری پێ نەدانی شایستەی دارایی بە شداری خولەکە نەکەن
بۆچی پارە هەیە بۆ یانەکانی بەشدار لە خولی نایابی عێراق بۆ بۆخولی کوردستان نەبێت؟

هێشتا زووە خول دەستیپێنەکردووە با هەموولایەک هەوڵی جدی بدەین بۆ گەڕانەوەی شایستەی دارایی یانەکان وەک چۆن لەوەو پێش دەدرا لە پێش شەڕی نەگریسی داعش.

برایانی ڕۆژنامەنووسیش پێویستە هاوکاریەکی باش بن بۆ ئەو مەبەستە باتۆزێک ئەوماوەیە خۆیان لە هەواڵی کۆپی پەیست بە دووربگرن لەگەڵ ڕێزم بۆ هەندێک.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button