فیتنێس و لەشجوانیهونەرەبەرگرییەکانوتار

سه‌رجه‌م راستیه‌كان له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتیی له‌شجوانى ئاسیا

بە لایڤ هەموویم بینی

هاورێ پاڵەوانەکانم، من لەم پۆستەدا تەنها وەک رۆژنامەوانێکی هۆشیار قسە دەکەم و ئاریانی هاورێتان نیم بۆیە لێم زیز و عاجز مەبن پێویستە ئەم شتە راست بکرێتەوە.

من بەداخەوەم کە دەبێ من ئەو قسانە بکەم لەجیاتی پەیجە وەرزشی و رۆژنامەوانی وەرزشی و میدیاوانی وەرزشی و هتد.. چونکە پێم وابێ زۆربەی ئەوانە هیچ نازانن و ئێوەش سواری شتەکە بوون و بەدلی خۆتان لێی ئەخورن.

دووبارە و دەبارە پیرۆزباییتان لێ ئەکەم بۆ سەرکەوتنەکانتان لە پاڵەوانێتی ئاسیا. جارێ نازانم نەئێران نە کۆریا نە یابان نە هتد…ئەمانە لەکوێ بوون؟

ئینجا دوای ئەوە کەس پێویست ناکا باسم بۆ بکات چوونکە بە لایڤ هەموویم بینی.
٦٠ـ۷٠ نەتیجەی هێنا عێراق نازانم لە بتوڵەی عێراقیشا عێراق ئەوەنەی خەڵات نەبردۆتەوە وابزانم تەنها عێراق وسوریا لەوێ بوون.

زۆربەی وەزنەکان تۆپ ٥ هەمووی یاریزانی عێراقبوون…… چۆن؟ وانیە؟
ئەی بۆ کەستان بە شانازییەوە رەسمی تۆپ ٥ی وەزنەکەی خۆی دانانێت تا ئاستی یاریزانەکانی تریش ببینین؟

تا ئەم شوێنەش هەموو شتێک باشە ئیتر پاڵەوانێتی شانسە عادەتەن کێ یەت ئەتوانێ بێ من لەسەر ئەوە قسەم نییە، ئەوەی سەرنج راکێشە ئەوەیە کە هەموو براوەی وەزنێک ئیلیت پرۆ کاردی ئەبردەوە!!!

باشە ئەمە چییە ئەم بەخشینی ئیلیت پرۆ کاردانە؟
گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە ئەمە ئیلیت پرۆ کاردە نەک پرۆ کارد ئەوەی کە ئێوە ئەیکەن چەوتاندنی خۆتان و خەڵکە!

پاشان ئەم شتەم بەس لای خۆمان دیوەهەر رۆژەو یەکێکتان لەسەر تیڤین وەک ئەوەی شتەکە زۆر جیهانی بێت و زۆر گرنگ بێت! باوکم بەقورعان من بومایە رووم نەدەهات برۆمە سەر تیڤی. هەتیو ئەوەی بۆ هەنێکیان کراوە بە هەموو تەمەنی بۆ فیل هیپ نەکراوە! یان بۆ رۆنی کۆلمان!

هەر بە جدی عەیب ناکەن ئەڵێن ئۆڤەر ئۆڵ بووین و لەسەر ئاستی ئاسیا لە هەموو ئاسیا یەکەم بووم و ئەم دەستەواژە سەقەتانەی ئەم چەند رۆە بەر گوێم دەکەوێت! وەڵا کوڕێک هەموو ئاسیا تووشی شۆک دەکا و وەڵا من یەکەمی یەکەمەکان بووم و وەڵا من ئێستا یاریزانێکی پیشەگەرم و نازانم ئەم قسە بەلاشانە!!؟ باشە خۆتان ئەخڵەتێنن ئێوە؟

یان ئەتانەوێ بەزۆر خۆتان بکەن بە مەوزوع و بەزۆر خۆتان زل بکەن؟!

تەنها ئەو عەلی زرکانییە ئۆڤەراڵ بوو هەرچەن ئەویش هیچ مانایەکی نییە…. ههههه وێنەکەیم لەسەرەوە داناوە 🤦🏻‍♂️

یان گوایە کە زۆر سەختە بگەیتە منتەخەبی عێراق و ئەمانە سێ جار پاڵاوتنیان بۆ کراوە! وە یان ئەڵێ وەڵا ئەبوایە یەکەم یان دووەمی عێراق بوویتایە پاشان دەتتوانی بەشداری بکەی ! ئەرێ کاکە ئێوە عەیب ناکەن؟ یان تەسفیاتی چی؟ بە وەڵڵایی یەک رێگری ناکرێ بتەوێ بەشدار بی و بەس تەسفیات نییە ئەوە….

ئەوەی بڵێ پرۆ کاردم هەیە لەو جەماعەتە یەکسەر من بۆی راست ئەکەمەوە ئەڵێم بۆست! ئیلیت پرۆ کارد نەک پرۆ کارد. جا هیوادارم ئێوەش ئەی ئەو کەسانەی بەراستی ئەم وەرزشەتان خۆش دەوێت هەروابن!

کورە ئەی هاوار لە مقابەلەی رئیس اتحادێکیانا گوێم لێبوو کە پیرۆزبایی ئەکرد و شانازی بە یەکێکیانەوە ئەکرد کە ئەم ئیلیت کاردەی هێناوە بڵێن چی وت؟ ههههههه ئەیوت انشالله بەرەو وڵاتانی مستەر ئۆڵیمپیا!!!!!! هاهاهاها وڵاتانی مستەر ئۆڵیمپیا چییە بۆخاتری خوا!!؟ جارێ ئەو رستەیە هەر غەڵەتە ئەمە یەک. دووەمین، باوکی ئیلیت پرۆ کاردیش بەرنەوە پێناخەنە ناو ئۆڵیمپیاوە. هههههه بە خەیاڵ وا ئەزانن لەمەودووا خاڵ و شت کۆ ئەکەنەوە بۆ مستەر ئۆڵیمپیا! کورە شێتم مەکەن ئاخر ئەمەیە سەرۆکی اتحادە!!بۆیە حالمان جوانە…

من هەمووتانم خۆش دەوێ و رێز لە تکە تکەی ئارەقەی رۆژانەتان ئەگرم ئەزانم سەختیتان دیوە بەڵام لێشتان قبوڵ ناکەم خەونی من ببەن و ئاوا شتەکە لەناو خەڵکیدا سووک بکەن تێ ئەگەن لەوە؟ قبوڵی ناکەم شتێک ئەو هەمووە من هەوڵی بۆ ئەیەم ئێوە بێن بێڕێزی پێ بکەن و لەناو خەڵکیشا هەر چاوەرێ بن پاڵەوانی ساحە بن! جارێ ئەگەر ئێوە ئاقڵ بوونایە ئەتان پرسی کە ئایا بۆچی عەلی سالم کە ساڵانی پێشوو ئەو کاردە قۆڕەی بردەوە بۆ ئەمجارە هاتووە لەگەڵمان؟ خۆ بەحساب ئەو ئیلیت پرۆیە ئەی وانیە؟ ئەی ئەگەر عەزێت نەبێ خەریکی چییە؟ کورە باوکی باوکم ئێوە هەر لەناو بازنەیەکا ئەسورێنەوە!

دە هەستن لەخەو!
دە هەستە کاکە برۆ بۆ ئەو پرۆ کوالیفایەرەی کە لە هەولێر دەکرێ ئا لەویا پرۆ کارد ببەرەوە بزانە دەمی ئەوەت بۆ ناشکێنم لار باسی بکات!

بزانم ناگەیت کەم کەم بە ئۆلیمپیا!
بەس وابزانم ئێوە هەر ئەوەتان ئەوێ ساڵانە بە اسراحەت تەنشیفێ بکەن و بتوڵەیەک بکەن انجا یەڵڵا بۆسەر ئەم کەناڵ و ئەو کەناڵ توخوا عەیب نییە ئەوە؟

بەهەرحاڵ وەک وتم، برای بەرێزم بۆت نییە بڵێی پرۆ کارد ئەبێ بڵێی ئیلیت پرۆ کارد، بۆت نییە ناوی خۆت بکەی بە ئای ئێف بی بی پرۆ ئەبێ بیکەی بە ئای ئێف بی بی ئیلیت پرۆ… بۆ؟ ئێ کاکی من لەبەر ئەوەی جەنابت لەناو ئەو فیدراسیۆنی ئیلیتەی! ئەگەر ناوەکەشی بەکار ناێنی دیارە خۆیشت لەلات سوکە بۆیە خۆت هەڵەواسی بە ناو و فیدراسیۆنی گەورەتردا 😉. وە بۆت نییە بڵێی ئۆڤەر ئۆڵ بوم یا یەکەمی یەکەمەکان چونکە بینیومانە بتوڵەکە چۆن بوو! کاکی من بینیمان ئیلیت کاردیان وەک نوقڵ ئەبەخشییەوە!

ئەها تووشەرەفتان راستگۆ بن و تەنها راستی بنوسن یا ئەگەر نازانن قسە بکەن یان لەسەر ئەو بابەتانە نازانن وەلله عەیب نییە انسان پرسیار بکات بەقورعان!
کاکە ئەوە ناشرینتان ئەکات!

ئێوە وا ئەزانن موهیمن ئەم دەقەیە لەناو خەڵکا بەس ئەزانن چەن کەس ئەو شتانەی بۆ من ناردووە؟

ئەزانن پێی ناشرین ئەبن لەبەر ئەوەی ئێستا گەنجە تازەکان هەموو ئەو شتانە ئەزانن!؟؟ من لەبەر خۆتانمە! لێیشم عاجز بن من خۆشم ئەوێن. دەبارەش پیرۆزبایی ئەکەمەوە لێتان و نەتیجەکانیشتان موهیمە بەس نەک بەو شێوەیەی ئێوە زلتان کردووە!

هیواشم وایە بەو ئیلیت پرۆ کاردانە بگەنە پاڵەوانێتی زۆر بەهێزتر هەرچەنە نییە و ناتوانن و ئەوە تەنها بازنەیەکی داخراوە. وە پێشتریش لەوە ئاگادارم کردبوونەوە هههه بەحساب تێیشگەیشتبوون!

ئاریان زه‌رده‌شت
یاریزانى له‌شجوانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button