کێ خەمی هەتیووبونی وەرزشکاران دەخوات
کێ خەمی هەتیووبونی وەرزشکاران دەخوات
وردە وردە لەو بڕوایە نزیکتر دەبمەوە کە لە کوردستان و عێراق ، خەریکە چینی وەرزشکاریش وەک چینی کرێکارێکی داماوی لێ دێت ، ئاخر ئه و چینە لە کوردستان لە خوا کەس زیاتر شک نابەن دەردە دڵی بۆ بکەن ، ڕەنگە تاک سوودی سەندیکاکەیان ڕۆژی کرێکارانی جیهان کە سەرۆکەکەیان قسەیەکی بێتام و تەقلیدی دەکات.
ئاخر نەک لە کوردستان لە عێراقیش خەریکە ئەو هەستەم بۆ دروست دەبێت دوور نییە ئیتر هەندێک لەوانەی پیشەی وەرزشیان هەڵبژارد ، بکەونە ساقەو سواڵ ، دەیان یاریزانی عێراق ئەوەتا دەستیان داوەتە فرۆشتنی دەستکەوتە نێودەوڵەتیەکانیان ، چەندین یاریزان هاواری فرۆشتنی کالەکەی دەکا ، یاریزانی خولی نایابی کوردستانە بۆ کرێکاری دەگەڕێت و دەستی داخ دەکا کە وەرزشی هەڵبژارد ، باشە تا کەی وەرزشکاران ئاوا بێ ساحێب بن. …
وەرزشکاری داماو 50 ساڵ خزمەت دەکا 5 سانیە ڤیدیۆیەکی یادەوەری نییە هاوڕێکانی بێزیان نایە سەردانی بکەن .
من وام لێهاتووە مردنی هیچ کەسایەتیەکی گەورە کارم تێ ناکات ، هەر لە وەرزشکارو هونەرمەندو ڕۆشنبیرەکان ، کاتێک نەخۆش و پەکەوتە دەبن سەیارەی قۆڕ دەکەن بە ناویانەوە کە دەشمرن تەنانەت حیمایەی مەسولەکانیش دەکەونە ناردنى پرسەنامە و بەناوکردنی حەدیقەو مەکتەب و هۆڵ و ژوورو یاریگا، تالە ژیانیشان پێیان ڕادەبوێرن و دەیان شکێنن و یاری بە کەرامەتیان دەکرێت.
دەیان جار ڕەنگە هەبووبێت (بەرپرسێکی سیاسی) کە ڕەنگە ئەرکی ئەویش نەبووبێت هاوکاری وەرزشکاری نەخۆش و داماوی کردووە ، بەڵام من دەپرسم ئەی ئەرکی وەزارەت و بەڕێوەبەرێتی وەرزش هەر بەخشینەوەی تەختەو شوشەی بێ بنەمایە، بهداخهوه كهسانێك ههن كه من قسهم لهسهر وهرزشه ، بێ ئهوهى رۆژێك له رۆژان سوودیان بۆ وهرزش ههبووبێت بهڵام رووى زهمانهو ماستاوچێتى رهش بێت بوونه ساحێبی شت و له یارو نهیار دهخۆن و ئهوانهشى به دڵ خزمهتیان كرد كهوتنه دۆخێكهوه ئێستا پارهى حهپێك و دهرزیان پێ نییه .
یانەکانی کوردستان بەداخم وەرزشکار یاریان بۆ دەکات ، هەندێکیان زۆر بێ منەت خۆیان دەرەخەن ، یاریزان هەیە ڕاهێنەر هەیە جەستەی لە پێناو یانەکەو وەرزش داناوە تەنانتە تەلەفونێک و چەپکە گوڵێکی پێ نەبڕاوە.
ئیتر بەسە با واز لە هەتیوکردنی وەرزشکاران بهێنین ، دەیان ڕێکخراوو لیژنەو یەکێتیی وەرزشی و ئەم ئەو پارەو ئیمتیاز بە ناوی وەرزشەوە دەخوا دە غیرەت بتان گرێت سندوقێکی هاوکاری بێ جیاوازی دروست بکەن بۆ خزمەتی وەرزشکاران ، دەی جورئەتێ بکەن لەتە معاشێکی بچووک بۆ کەمدەرامەتەکانی وەرزش ببڕنەوە ، ئیشێ کۆمەڵێک تەنیا بەر کامێرەو قسەی زل و دانانی پرسەنامەو خەمخۆریە واز لەمە بێنن و خزمەتێکی هاوڕێ نەخۆشەکانی وەرزش و پەککەوتەکانی لێواری مەرگ بکەن.
هەرێز جەمال