
گۆڤاری “ئینستایل”ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، گێزەر کلیلی چالاکی کردنە، بەو پێیەی یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات بەهۆی کەمی کالۆری و ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی خۆراکی، کە کاردەکات بۆ هەستکردن بە تێری بۆ ماوەیەکی زۆر و بەرەنگاربوونەوەی هێرشی توندی برسێتی.
گۆڤاری تەندروستی و جوانکاری باسی لەوە کردووە کە ١٠٠ گرام گێزەر تەنها ٤١ کالۆری تێدایە.
ئینستایل ئاماژه ی به وه دا که گێزهڕ سوودی تری تهندروستی هه یه ، به وپێیه ی کۆلیسترۆڵ که مده کاته وه ، هه ڕوه ها ده وڵه مه نده به ڤیتامین K و پۆتاسیۆم و کارۆتینۆید که گرنگییه کی زۆریان هه یه بۆ ته ندروستی چاو.
گێزەر ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵی تێدایە کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە.
هەروەها هەردوو ڕیشاڵی تواوە و نەتواوە لەخۆدەگرێت، کە یارمەتی پاڵنانی خۆراک دەدات بە کۆئەندامی هەرس و ڕێگری لە قەبزی دەکات.