فیتنێس و لەشجوانی

رێگاره‌كانى خۆپارێزى قه‌ڵه‌وى له‌ كاتى كه‌ره‌نتین

۱_خەوی شەو لە ۱۲ درەنگتر نەبێت بۆ منال ۱٠_۱۱،بەیانیان ۸_۹.٥ واتە لە وە درەنگتر لە جێگەدا نەمێننەوە بەیانیان

۲_خواردنەوەی ۲_۳ پەرداخ ئاو بەیانیان پاش هەستان لە خەو . وە بەردەوام ئاو خواردنەوە پێش نان خواردنی ژەمەکان و پاش خواردن، تاکاتی نوستنی شەو ۱۲_۱٥ پەرداخ بخورێتەوە.

۳_باشترە تەنها ۲ ژەمی سەرەکی بخورێت، ژەمێک لە کاتژمێر ۱۱_۱۲بەیانی ، خواردنی بەیانیان ( نانی تیری جۆ (ئەسمەر)لەگەل ماست، هێلکە، گوێز…..)
ژەمی دووەم ٦_۷ ی ئێوارە بخورێت ( زەلاتەی زۆر ، شلە ، شۆربا، مریشک یان گۆشت یان ماسی ، کەمێک برنج…یان هەر خواردنێک …)
لە ژەمی ئێوارەدا نان و صەمون نەخورێت.

٤_ لە نێوان ۲ ژەمەکەدا دەتوانرێت میوە و چەرەس و چای سەوز ،ئاوو لیمۆ و شەربەتی لیمۆو زەنجەفیل، چای رەش ، قاوە ، بێ شەکر بخورێت.
بە هیچ جۆرێک شیرینی و ئیشی هەویر ( کولیچە و پسکیت و کێک….)و چپس و شەربەت (تەنانەت فرێش) و خواردنەوە گازیەکان نەخورێت.

٥_زۆر گرنگە بەیانیان ۳٠_٦٠ دەقیقە وەرزش بکرێت، ( رۆشتنی خێرا و راکردن)لە سەر جهاز یان لەگەل youtube وەرزش بکرێت، وە ئێواران پێش یان دوای خواردن ڕۆشتن بکرێت ۳٠_٦٠ دەقیقە.

٦_شەوان لە دوای ۸ شەو هیچ نەخورێت باشترە،تەنها ئاو
ئەگەر حەز کرا کەمێک گلۆبەرۆژە و نۆک و چای بێ کافایین ، کاهو و سرکە دەتوانرێت بخورێت.

د بینایی كامران

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button