هەواڵ

دكتۆر فوئاد : من پۆستى وه‌رزشیى وه‌رناگرم

سڵاو ھاوڕێیانی خۆشەویستم،ماوەیەکە لەملاو ئەولا ھەندێ شتی بێ مانا ئەبیستم لەسەر پۆستی سەرۆکی یەکێتی کاراتی کوردستان ، بۆیە ویستم ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەم.

من نامەوێت دژایەتی کەس بکەم وە پۆستی وەرزشیش وەرناگرم بەھۆی سەرقاڵبوونم بە دەوامی زانکۆ.من داوای لێبوردن لە دۆستان ھاوڕێیان و خەمخۆرانی کاراتی ئەکەم کە پشتیوانی من بوون .

من ئەڵێم ئازیزانم با کەسێکی تر بچێتە ئەو پۆستە و پیرۆزی بێت ، گرنگ پۆست و پلە نییە گرنگ ئەوەیە بتوانین بەیەکەوە خزمەت بە وەرزش بەگشتی و کاراتی بەتایبەتی بکەین. وەمن وەک پسپۆرێکی ئەکادیمی بواری کاراتی ئەتوانم خزمەتی زیاترتان بکەم .
ئێوە چاوی منن ھاوڕێ دڵسۆزەکان .

لێرەشەوە داوای لێبووردن لە ھاوڕێی خۆشەویستم د دیار ئەکەم کە ناتوانم ئەو پۆستە وەربگرم.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button