یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/10/2020 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه‌كان ئه‌نجامدرا، له‌سه‌ر شێوازى به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه ئه‌م بڕیارانه دران:
• خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2020/2021 به به‌شدارى (11) یانه، كه پێكهاتوون له یانه‌كانى (ته‌ناهی، هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، سیروانى نوێ، چۆمان، ئافره‌تانى هه‌ولێر، ئافره‌تانى دهۆك، ئه‌فرۆده‌یت، ره‌واندوز، چوارقوڕنه، ئاكرێ و شێخان) ده‌بێت، له رۆژى هه‌ینى 13/11/2020 یه‌كه‌م گه‌ڕى خوله‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
• یارییه‌كان به شێوازى خول به یه‌ك كۆمه‌ڵه و به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت.
• هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆى هه‌یه ته‌نیا یه‌ك یاریزانى پیشه‌گه‌ر بهێنێته ریزه‌كانى، به مه‌رجێك عێراقى بێت.
• دوو یانه‌ى ریزبه‌ندى دواوه بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كانى فوتساڵى كچانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2021/2022 داده‌به‌زێت.
• هه‌ر یانه‌یه‌ك دواى راكێشانى تیروپشك له خوله‌كه پاشه‌كشه بكات ئه‌م سزایانه‌ى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت:
أ- دابه‌زین بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كان و دوو وه‌رز مافى به‌شدارییكردنى له خوله‌كه نابێت.
ب- غه‌رامه‌ى دارایی ده‌كرێت به بڕى دوو ملیۆن دینار, یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بۆى هه‌یه بڕى غه‌رامه‌كه زیاتر بكات.
2- كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و تیروپشكى خوله‌كانى نایاب و پله‌یه‌ك و نایابى تازه‌پێگه‌یشتووان دواخرا بۆ رۆژى شه‌ممه 17/10/2020 بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت بدرێت بۆ بڕیارى حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ و لێژنه‌ى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى كۆڕۆنا.
3- یانه‌كانى به‌شداربوو له خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2020/2021 ئه‌مانه‌ن: (هه‌ولێر، زاخۆ، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، رزگارى، برایه‌تى، سیروانى نوێ، زانكۆى جیهان، دهۆك، ده‌ربه‌ندیخان، ئاشتى، خاك، سلێمانى، شۆریجه، شێروانه، هه‌ندرێن، زێره‌ڤانى، گاره، بروسك، ئارارات و جیهان).
4- له دایك بووانى 2004 به‌شدارى له خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان ده‌كه‌ن.
5- سێ یاریزانى له دایكبووى 2003 مافى به‌شدارییكردنیان هه‌یه له خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان.
6- له دایك بووانى 2002 و 2003 به‌شدارى له خولى نایابی لاوانى كوردستان ده‌كه‌ن.
7- داوا له نوێنه‌رانى یانه‌كانى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 10/10/2020 له كاتژمێر 11:00 ـى به‌یانى له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى.
8- داوا له سه‌رجه‌م ناوبژیوانانى كوردستان (یاریگه‌ى كراوه و فوتساڵ) ده‌كه‌ین، ئاماده‌كارى ته‌واو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانى تیۆرى و جه‌سته‌یی ئاماده‌بن.
9- لێژنه‌كانى تایبه‌ت به چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ته‌نیا لێژنه‌ى پێشبركێ نه‌بێت به شێوه‌یه‌كى كاتى له كاره‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.