خولەکانی تۆپی پێی جیهانیهەواڵی جیهانی

ئینتەرمیامى براوه‌ بوو

یارییەکە گەیشتە لێدانە یەکلاییکەرەوەکان

سپۆرت میدیا – بڕیار ته‌ها

یانەی ئینتەرمیامی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە یانەی ئێف سی داڵاسی بردەوە و گەیشتنی بە قۆناغی هەشتی جامی ئەمریکا مسۆگەر کرد.

لە میانەی قۆناغی شانزدە یانەی ئینتەرمیامی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری لە یانەی داڵاس کرد و دوای شەش خولەک “مێسی” گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ ئینتەرمیامی تۆمار کرد، هەر لەو گێمەدا و لە خولەکی 37دا “تۆماس کوگنۆن” گۆڵی یەکسانی بۆ داڵاس تۆمار کردەوە، لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەمیشدا “بێرنارد” گۆڵی دووەمی بۆ داڵاس زیاد کرد.

لە گێمی دووەم و لە خولەکی 63شدا “ئالان ڤێلاسکۆ” گۆڵی سێیەمیشی بۆ یانەی میوان نووسییەوە، دوو خولەک دواتر “بینیامین” گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەرمیانی تۆمار کرد و جییاوازییەکەی بۆ یەک گۆڵ کەم کردەوە، بەڵام لە خولەکی 68دا “تایلۆر” بە هەڵە لەسەر خۆیان گۆڵی جوارەمی بۆ داڵاس نووسیەوە، لە خولەکی 80شدا “مارکۆ فارفان” بە هەڵە گۆڵی سێیەمی بۆ ئینتەرمیامی تۆمار کرد و لە خولەکی 85شدا “مێسی” بە لێدانی ڕاستەوخۆ گۆڵی چوارەم و یەکسانی بۆ ئینتەرمیامی تۆمار کردەوە و بەو یەکسانییەش یارییەکە گەیشتە لێدانە یەکلاییکەرەوەکان.

لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکاندا ئینتەرمیامی 5-3 بردنەوەی تۆمار کرد و بەو بردنەوەیەش گەشتە قۆناغی هەشتی جامەکە.یانەی ئینتەرمیامی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە یانەی ئێف سی داڵاسی بردەوە و گەیشتنی بە قۆناغی هەشتی جامی ئەمریکا مسۆگەر کرد.

لە میانەی قۆناغی شانزدە یانەی ئینتەرمیامی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری لە یانەی داڵاس کرد و دوای شەش خولەک “مێسی” گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ ئینتەرمیامی تۆمار کرد، هەر لەو گێمەدا و لە خولەکی 37دا “تۆماس کوگنۆن” گۆڵی یەکسانی بۆ داڵاس تۆمار کردەوە، لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەمیشدا “بێرنارد” گۆڵی دووەمی بۆ داڵاس زیاد کرد.

لە گێمی دووەم و لە خولەکی 63شدا “ئالان ڤێلاسکۆ” گۆڵی سێیەمیشی بۆ یانەی میوان نووسییەوە، دوو خولەک دواتر “بینیامین” گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەرمیانی تۆمار کرد و جییاوازییەکەی بۆ یەک گۆڵ کەم کردەوە، بەڵام لە خولەکی 68دا “تایلۆر” بە هەڵە لەسەر خۆیان گۆڵی جوارەمی بۆ داڵاس نووسیەوە، لە خولەکی 80شدا “مارکۆ فارفان” بە هەڵە گۆڵی سێیەمی بۆ ئینتەرمیامی تۆمار کرد و لە خولەکی 85شدا “مێسی” بە لێدانی ڕاستەوخۆ گۆڵی چوارەم و یەکسانی بۆ ئینتەرمیامی تۆمار کردەوە و بەو یەکسانییەش یارییەکە گەیشتە لێدانە یەکلاییکەرەوەکان.

لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکاندا ئینتەرمیامی 5-3 بردنەوەی تۆمار کرد و بەو بردنەوەیەش گەشتە قۆناغی هەشتی جامەکە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button