خولەکانی تۆپی پێی جیهانیهەواڵهەواڵی جیهانی

كاتى براوه‌ى بالۆن دۆر ئاشكرا كرا

خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێز

سپۆرت میدیا

گۆڤاری “فرانس فوتبۆڵ”ى ئه‌مرۆ هەینی ڕایگەیاند، ئاهەنگی دابه‌شكردنى خەڵاتی تۆپی زێڕین بۆ باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2023 لە30ی تشرینی یەکەم لە شانۆی شاتێلێت لە پاریسی پایتەخت بەڕێوەدەچێت.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوی براوەی خەڵاتەکانی باشترین یاریزانى كوڕو كچ و باشترینى جامی کوبا بۆ باشترین یاریزانی لاوی ئەم وەرزە، لەژێر تەمەنی 21ساڵی، خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێز، خەڵاتی سۆکرات بۆ یاریزانانی نێر و مێ ئاشكرا ده‌كرێت له‌و مه‌راسیمه‌دا .

بریاره‌ ناوی 30 پاڵێوراو بۆ خەڵاتی تۆپی زێڕین بۆ پیاوان و 20 پاڵێوراو بۆ خەڵاتی تۆپی زێڕین بۆ ئافرەتانیش لە شەشی مانگی ئەیلولی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button