گۆڕەپان و مەیدانهاوپۆلنه‌كراویاریەکانی تر

تازەترین زانیاری دەربارەی یاسا نوێیەکانی گۆڕەپان ومەیدان

تیروپشکی سێیەم بۆ ئەو ڕاکەرانەی کەلەقۆناغی پالاوتن پلەکانی

گۆڕانکاریە تازەکانی یاسا نێودەوڵەتیەکانی گۆڕەپان ومەیدان تایبەت بەڕێکخستنی یاریزانان لەسەر بوارەکان لەڕاکردنە ماوە کورتەکان وڕاکردنی پۆستە کەلە ١\٥\٢٠٢٣ ەو جێبەجێکراوە:

دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پالاوتنەکان وسەرکەوتنی ٨ یاریزانەکان دیسانەوە بە ٣ تیروپشک ڕێکدەخرێن لەسەر بوارەکان بەپێی یاسای نوێ بەم شیوەیە:

یەکەم\ ئەوپیشبڕکێیانەی کەلەبوارە ڕێکەکاندا ئەنجام دەدرێت وەک( ١٠٠م – ١١٠م بەربەست کوڕان -١٠٠م بەربەست کچان ):
1- تیروپشکی یەکەم بۆ ئەو ٤ ڕاکەرەی کەلەپالاوتن باشترین کاتیان بەدەست هێناوە و دەخرینە سەر بوارەکانی ( ٣، ٤، ٥، ٦) .
2- تیروپشکی دووەم بۆ ئەو ڕاکەرانەی کەپلەکانی (٥، ٦) یان بەدەست هیناوە لەقۆناغی پالاوتن ودەخرێنە سەر بوارەکانی (٢، ٧) پێشتر دەخرانە سەر بوارەکانی ( ٧، ٨).
3- تیروپشکی سێیەم بۆ ئەو ڕاکەرانەی کەلەقۆناغی پالاوتن پلەکانی (٧ ،٨) یان بەدەست هیناوە دەخرێنەسەر بوارەکانی (١ ،٨) پێشتر دەخرانە سەر بوارەکانی (١، ٢).
دووەم \ راکردنی (٢٠٠م) چۆن یاریزانان لەقۆناغەکانی کۆتایی دابەشدەکرێن بەسەر بوارەکاندا؟
1- تیروپشکی یەکەم بۆ باشتری ٣ ڕاکەری قۆناغی پالاوتن دەکرێت ودەخرێنە سەر بوارەکانی (٥، ٦، ٧) ، پێشتر ٤ ڕاکەری باشترینی قۆناغی پالاوتن دەخرانە سەر بوارەکانی (٣، ٤، ٥، ٦).
2- تیروپشکی دووەم بۆ ئەو ڕاکەرانە دەبیت کە پلەکانی (٤، ٥، ٦) یان بەدەست هێناوە لەقۆناغی پاڵاوتن ودەخرینە سەر بوارەکانی (٣، ٤، ٨) ، پێشتر ٢ ڕاکەر دەخرانە سەر بوارەکانی (٢، ٧).
3- تیروپشکی سێیەم بۆ ئەو ڕاکەرانەی کە پلەکانی (٧، ٨) یان بەدەست ‌هێناوە لەقۆناغەکانی پالاوتن و دەخرینە سەر بوارەکانی (١، ٢) ، پیشتریش بەهەمان شیوە دەخرانە سەر بوارەکان واتە گۆرانکاری لەم خاڵەدا ڕوی نەداوە.
سێیەم \ پیشبڕکێکانی ( ٤٠٠م + ٤ x١٠٠م + ٤x٤٠٠م پۆستە):
1- تیروپشکی یەکەم بۆ ئەو ٤ ڕاکەرانە یان ئەو ٤ تیمانە کە لەقۆناغی پاڵاوتن پلەکانی یەکامیان بەدەست هێناوە لەکۆتا پالاوتن و دەخرینەسەر بوارەکانی (٤، ٥، ٦، ٧) .
2- تیروپشکی دووەم بۆ ئەو ٢ ڕاکەرە یان ئەو ٢ تیمەی کەلەکۆتا پالاوتن پلەکانی (٥، ٦) یان بەدەست هیناوە و دەخرینە سەر بوارەکانی (٣، ٧) پێشتر دەخرانەسەر بوارەکانی (٧، ٨) .
3- تیروپشکی سێیەم بۆ ئەو ٢ ڕاکەرە یان ئەو ٢ تیمەی کەلەکۆتا قۆناغی پاڵاوتن پلەکانی (٧، ٨) یان بەدەست هێناوە دەخرینە سەر بوارەکانی (١، ٢) پێشتر دەخرانە سەر بوارەکانی (١، ٢) واتە لەم خالەش گۆرانکاری نەکراوە.

لەگەل ڕێزو خۆسەویستیم …..
پ.ی.د سیروان حامد رەفیق \ڕاهێنەری نێودەوڵەتی گۆرەپان ومەیدان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button