هاوپۆلنه‌كراوهەواڵ
بێریڤان بووه یاریزانى زه‌ورا
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى وه‌رزشى كوردستان و عێراق ، كچه یاریزانێكى كورد رووى له یانه‌ى زه‌ورا كرد.
بێریڤان جه‌لال یاریزانى دیارى تۆپى پێى كوردستان ، به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى رووى له تیپى فوتساڵى یانه‌ى زه‌ورا كرد به‌شدار له خولى نایابى فوتساڵى كچانى عێراق .
بێریڤان كه پێشتریش به شێوه‌ى خواستن له یانه‌كانى عێراق كردووه‌و له كوردستانیش دریسى چه‌ندین یانه‌ى پۆشیووه، ده‌بێته یه‌كه‌م كچه یاریزانى كورد یارى بۆ یانه‌یه‌كى دێرین و دیارى عێراق بكات كه ئه‌ویش یانه‌ى زه‌ورایه .
یانه‌ى زه‌ورا كه به نه‌وره‌سه‌كان ناسراون له ساڵى 1969 دامه‌زراوه ، تیپى فوتساڵى كچانیان ئه‌م وه‌رزه له خولى عێراق به‌شداره‌و له هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى ساڵى نوێ له گه‌ڕى یه‌كه‌مى خوله‌كه به‌رامبه‌ر گازى باكوور یاریده‌كات .
سپۆرت میدیا – سلێمانى