خولەکانی تۆپی پێی جیهانیهەواڵی جیهانی

مێسى له‌ ئه‌مه‌ریكاش سه‌رقاڵى ژماره‌ شكاندنه‌

هەمان ژمارەیە کە لە 34 یاری پێشوویدا تۆماریکردووە

سپۆرت میدیا – دێسكى جیهانى

لیۆنێل مێسی یاریزانى یانەی ئینتەر میامی، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی جامی خولی ئەمریکی و مەکسیکی، دوای سەرکەوتنێکی گەورە، لە قۆناغی پێش کۆتایی لەسەر حسابی فیلادلفیا یونیون، بە ئەنجامی 4- 1 گۆڵ .

مێسی لەم یارییەدا گۆڵێکی تۆمارکرد به‌وه‌ش ژماره‌ى گۆڵه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌ بۆ شه‌ش گۆڵ له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میامى ، لەو کاتەوەی هاوینی ئەمساڵ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بەو یانه‌یه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌وه‌ كردووه‌ .

بەگوێرەی تۆڕی ئاماری “ئۆپتا”، ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی ئینتەر میامی کە تیپەکە لە 3 یاری لەسەریەکدا 4 گۆڵ تۆمار بکات.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مێسی لە دوایین 3 یاریی لەگەڵ ئینتەر میامی دوو گۆڵی لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمارکردووە، کە هەمان ژمارەیە کە لە 34 یاری پێشوویدا تۆماریکردووە.

هەروەها ئەمە حەوتەمین جارە لە ژیانی وەرزشی مێسیدا، کە تیایدا لە7 یاری لەسەریەک گۆڵی تۆمارکرد لە درێسی ئەو یانەیەی کە یاری بۆ دەکات .

بەگوێرەی ئاژانسە ئیسپانییەکە، مێسی گۆڵێکی مێژوویی بەرامبەر یانەی فیلادلفیا یونیون تۆمارکردووە، بەو پێیەی دوورترین گۆڵ بووە لە ژیانی وەرزشیدا، بەو پێیەی لە دووری زیاتر لە 32 مەترەوە بووە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button