كۆمپانییه‌كى ئینته‌رنێت سێ ساڵه پاره بۆ وه‌رزشى سلێمانى سه‌رف ده‌كات
په‌ڕه‌ى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان له سه‌ر تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك دوو لیستى پاره‌ى بڵاوكردۆته‌وه تێیدا ئاماژه‌ى بىهو بڕه پارانه كردوه كه كۆمپانیاى تیك نێت بۆ وه‌رزشى سلێمانى و یانه‌كان و چالاكیهكان و كه‌ناڵه وه‌رزشییه‌كان خه‌رجكردووه، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره باس بكرێت و به‌ده‌ر له‌و پاره‌یه پاڵه‌وانێتیی و خولانه له لایه‌ن لایه‌نى تره‌وه هاوكارى ئه‌و یانه‌و تیپ و خولانه‌ش كراوه
په‌ڕه‌كه نووسێوێتى .
نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی سلێمانی سوپاس و ڕێزی بێپایانمان بۆکۆمپانیای (تیشک نێت) بەتایبەت بەڕێوەبەری جێبەجێکار زۆر بەڕێز (ڕزگار فتاح )دەکەین کەماوەی سێ ساڵە بەردەوام و بێماندوبون هاوکاری و سپۆنسەری یانەو تیپی وەرزشی وکەناڵەوەرزشیەکان وخول وپاڵەوانێتی وەرزشی کردوە لەشاری سلێمانی هیوادارین نمونەیان زۆر بێت وئەوپەری رێز‌و خوشەویستیمان بۆبەڕێزیان وهاوکاریەکانیان بەرز دەنرخێنین هیوادارین کۆمپانیاو سەرمایەدارانی بەڕێزیش چاو لەکۆمپانیان تیشک نێت بکەن بۆخزمەتی وەرزش لەشاری سلێمانی
ئه‌مه‌ش لیستى پاره خهرجكراوهكانه